Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
37:1
وَٱلصَّـٰٓفَّـٰتِ صَفًّا
37:1
سوێند به فریشته ڕیز بووه‌کان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:2
فَٱلزَّٰجِرَٰتِ زَجْرًا
37:2
به‌و فریشتانه‌یش که ده‌خوڕن به‌سه‌ر سته‌مکاراندا (له‌سه‌ره مه‌رگ و له قیامه‌ت و دۆزه‌خدا). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:3
فَٱلتَّـٰلِيَـٰتِ ذِكْرًا
37:3
به‌وانه‌ش که په‌یامه ئاسمانیه‌کان ده‌گه‌یه‌نن به پێغه‌مبه‌ران و به‌سه‌ریاندا ده‌یخوێننه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:4
إِنَّ إِلَـٰهَكُمْ لَوَٰحِدٌ
37:4
به‌ڕاستی خوای ئێوه تاک و یه‌کێکه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:5
رَّبُّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَرَبُّ ٱلْمَشَـٰرِقِ
37:5
په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه، په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌کانیشه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:6
إِنَّا زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِزِينَةٍ ٱلْكَوَاكِبِ
37:6
بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان ڕازاندۆته‌وه به جوانی و ڕۆشنی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:7
وَحِفْظًا مِّن كُلِّ شَيْطَـٰنٍ مَّارِدٍ
37:7
ئاسمانمان پاڕاستووه له پیلان و شه‌ڕی هه‌موو شه‌یتانێکی سه‌رکه‌ش. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:8
لَّا يَسَّمَّعُونَ إِلَى ٱلْمَلَإِ ٱلْأَعْلَىٰ وَيُقْذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٍ
37:8
شه‌یتانه‌کان ناتوانن هه‌واڵی ئه‌و نه‌خشه و به‌رنامانه‌ی که به‌فریشته پایه بڵنده‌کان ده‌سپێردرێت، بیزانن بیبیستن، چونکه له هه‌موو لایه‌که‌وه پارچه ئه‌ستێره‌یان بۆ ده‌هاوێژرێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:9
دُحُورًا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ وَاصِبٌ
37:9
بۆ ئه‌وه‌ی تێکبشکێنرێن و ڕاو بنرێن، سزای سه‌خت و به‌رده‌وام له قیامه‌تدا بۆیان ئاماده‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:10
إِلَّا مَنْ خَطِفَ ٱلْخَطْفَةَ فَأَتْبَعَهُۥ شِهَابٌ ثَاقِبٌ
37:10
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌واڵێک بفرێنێت و بیه‌وێت بۆی ده‌ربچێت، ئه‌وه ئه‌ستێره‌یه‌کی ڕووناک شوێنی ده‌که‌وێت و له‌ناوی ده‌بات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:11
فَٱسْتَفْتِهِمْ أَهُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَم مَّنْ خَلَقْنَآ ۚ إِنَّا خَلَقْنَـٰهُم مِّن طِينٍ لَّازِبٍۭ
37:11
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عیه وسلم له بێ باوه‌ڕان بپرسه: ئایا ئه‌وان گرنگتر و گه‌وره‌تر و به‌هێزترن یان ئه‌و شتانه‌ی تر که دروستمان کردووه وه‌ک (ئاسمان و زه‌وی و کێوه‌کان... هتد)، بێگومان ئێمه ئه‌وانمان له قوڕێکی مچ دروست کردووه (که یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی دروستکردنی باوکه ئاده‌م). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:12
بَلْ عَجِبْتَ وَيَسْخَرُونَ
37:12
نه‌خێر (سه‌یره) تۆ سه‌رسامی له بێ باوه‌ڕان کافران که‌چی ئه‌وان گاڵته ده‌که‌ن به‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:13
وَإِذَا ذُكِّرُوا۟ لَا يَذْكُرُونَ
37:13
کاتێکیش ئامۆژگاری بکرێن ئامۆژگاری وه‌رناگرن و سه‌ر باده‌ده‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:14
وَإِذَا رَأَوْا۟ ءَايَةً يَسْتَسْخِرُونَ
37:14
کاتێک به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ک ده‌بینن ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕ و باوه‌ڕ ناکه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:15
وَقَالُوٓا۟ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ
37:15
ده‌شیانوت: ئه‌مه‌ی ئێمه ده‌یبینین و ده‌یبیستین جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا شتێکی تر نیه...!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:16
أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَـٰمًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ
37:16
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک و ئێبسک، ئایا ئێمه زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:17
أَوَءَابَآؤُنَا ٱلْأَوَّلُونَ
37:17
ئایا باوانی دێرینیشمان زیندوو ده‌کرێته‌وه؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:18
قُلْ نَعَمْ وَأَنتُمْ دَٰخِرُونَ
37:18
له‌وه‌ڵامیاندا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ: به‌ڵێ، له‌کاتێکدا که ئێوه زه‌لیل و مل که‌چن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:19
فَإِنَّمَا هِىَ زَجْرَةٌ وَٰحِدَةٌ فَإِذَا هُمْ يَنظُرُونَ
37:19
جا بێگومان ته‌نها داچڵه‌کاندن و تێخوڕین و ده‌نگێکی به‌هێزه ده‌ستبه‌جێ هه‌موویان هه‌ستاون و ته‌ماشا ده‌که‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:20
وَقَالُوا۟ يَـٰوَيْلَنَا هَـٰذَا يَوْمُ ٱلدِّينِ
37:20
ئه‌وسا ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار، ئاخ و ئۆف بۆ ئێمه، ئه‌مه ئیتر ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:21
هَـٰذَا يَوْمُ ٱلْفَصْلِ ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
37:21
ئینجا به‌هه‌ڕه‌شه‌وه پێیان ده‌وترێت ئه‌مه ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه که ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو، به‌درۆتان ده‌زانی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:22
۞ ٱحْشُرُوا۟ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ وَأَزْوَٰجَهُمْ وَمَا كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ
37:22
خوای گه‌وره فه‌رمانده‌دا به فریشته‌کان هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه کۆیان بکه‌نه‌وه، خۆیان و هاوسه‌رانیان، خۆیان و هاوشێوه‌یان و ئه‌و شتانه‌ش که ده‌یانپه‌رست..... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:23
مِن دُونِ ٱللَّهِ فَٱهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْجَحِيمِ
37:23
له‌جیاتی خوا، ئینجا ڕێنماییان بکه‌ن بۆ ڕێگه‌ی دۆزه‌خ چونکه بێ باوه‌ڕ و تاوانبارن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:24
وَقِفُوهُمْ ۖ إِنَّهُم مَّسْـُٔولُونَ
37:24
له‌کاتی ڕاپێچ کردنیاندا فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی بیانوه‌ستێنن، بێگومان ئه‌وان پرسیار لێکراون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:25
مَا لَكُمْ لَا تَنَاصَرُونَ
37:25
پێیان ده‌وترێت: ئه‌وه چیتانه بۆ پشتی یه‌کتر ناگرن، بۆ به‌رگری له یه‌ك ناکه‌ن؟!.. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:26
بَلْ هُمُ ٱلْيَوْمَ مُسْتَسْلِمُونَ
37:26
نه‌خیر، تازهکار له لار ترازاوه ئه‌مڕۆ هه‌موویان ته‌سلیمن و بێ ده‌سه‌ڵاتن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:27
وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ يَتَسَآءَلُونَ
37:27
ئا له‌و کاته‌دا که ده‌وه‌ستێنرێن، یه‌خه‌ی یه‌کده‌گرن و ڕوو به ڕووی یه‌ک به توندی قسه ده‌که‌ن و پرسیار له یه‌ک ده‌که‌ن و یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:28
قَالُوٓا۟ إِنَّكُمْ كُنتُمْ تَأْتُونَنَا عَنِ ٱلْيَمِينِ
37:28
ژێر ده‌سته‌کان به ئاغاکانیان ده‌ڵێن: بێگومان ئێوه هه‌میشه لای ڕاستتان لێگرتبووین (هه‌وڵتان ده‌دا ئێمه بخه‌ڵه‌تێنن به‌درۆ به زۆر). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:29
قَالُوا۟ بَل لَّمْ تَكُونُوا۟ مُؤْمِنِينَ
37:29
ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: نه‌خێر، وا نیه، ئێوه هه‌ر خۆتان ئیماندار نه‌بوون!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:30
وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيْكُم مِّن سُلْطَـٰنٍۭ ۖ بَلْ كُنتُمْ قَوْمًا طَـٰغِينَ
37:30
خۆ ئێمه هیچ زۆر و ده‌سه‌ڵاتێکمان به سه‌رتاندا نه‌بوو، ده‌ستمان نه‌ده‌ڕۆشت به‌سه‌رتاندا، ئێوه هه‌ر خۆتان له سنوور ده‌رچوو بوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:31
فَحَقَّ عَلَيْنَا قَوْلُ رَبِّنَآ ۖ إِنَّا لَذَآئِقُونَ
37:31
ئیتر خۆ چاره‌مان نیه ده‌بێت بڕیارداده‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌سه‌رماندا پیاده بکرێت، ده‌بێت سزای (بێ ئیمانی و تاوانباری) خۆمان بچێژین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:32
فَأَغْوَيْنَـٰكُمْ إِنَّا كُنَّا غَـٰوِينَ
37:32
له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: ڕاسته، ئێمه ئێوه‌مان گومڕا کردبوو، به‌ڵام خۆیشمان هه‌ر گومڕاو سه‌ر لێشێواو بووین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:33
فَإِنَّهُمْ يَوْمَئِذٍ فِى ٱلْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ
37:33
ئه‌و ڕۆژه به‌ڕاستی هه‌موویان له سزا‌و ئازاردا هاوبه‌شن، هه‌روه‌ک له دنیادا هاوکار بوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:34
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَفْعَلُ بِٱلْمُجْرِمِينَ
37:34
ئێمه بێگومان ئاوا ده‌که‌ین به گوناهکار و تاوانباران. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:35
إِنَّهُمْ كَانُوٓا۟ إِذَا قِيلَ لَهُمْ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ
37:35
ئه‌وانه کاتی خۆی که پێیان ده‌وترا: هیچ خوایه‌ک نیه جگه له (الله) سه‌ریان باده‌دا و فوویان ده‌کرده خۆیان و فیزیان ده‌کرد... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:36
وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوٓا۟ ءَالِهَتِنَا لِشَاعِرٍ مَّجْنُونٍۭ
37:36
ده‌یانوت: ئێمه چۆن واز له خواکانمان ده‌هێنین بۆ شاعیرێکی شێت؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:37
بَلْ جَآءَ بِٱلْحَقِّ وَصَدَّقَ ٱلْمُرْسَلِينَ
37:37
نه‌خێر، وانیه، به‌ڵکو ئه‌و حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌ی هێناوه، ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی پێش خویشی سه‌لماندووه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:38
إِنَّكُمْ لَذَآئِقُوا۟ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَلِيمِ
37:38
(ماده‌م ئێوه کاتی خۆی بڕواتان پێنه‌کرد) ده‌بێت سزای زۆر به ئێش بچێژن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:39
وَمَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
37:39
تۆڵه‌تان لێ ناسه‌نرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و کار‌و کرده‌وانه نه‌بێت که‌کاتی خۆی ئه‌نجامتان ده‌دا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:40
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
37:40
(ئه‌وه‌ی باسکرا حاڵی خوانه‌ناسان بوو) به‌ڵام به‌نده دڵسۆز و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (ئیمانداره به‌ڕێزه‌کان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:41
أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ رِزْقٌ مَّعْلُومٌ
37:41
ئه‌وان ڕزق و ڕۆزی ئاشکرای زۆر‌و زه‌به‌نده و دیاری کراویان پێشکه‌ش ده‌کرێت (له‌سه‌ر سینی و ده‌فری زێڕ و زیو). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:42
فَوَٰكِهُ ۖ وَهُم مُّكْرَمُونَ
37:42
میوه‌هاتی هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌چه‌شن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ قه‌درو ڕێزێکی بێ وێنه‌دا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگار و فریشته‌کانه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:43
فِى جَنَّـٰتِ ٱلنَّعِيمِ
37:43
له به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌تدا (بۆ هه‌میشه دوور له پیری و نه‌خۆشی و ناخۆشی). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:44
عَلَىٰ سُرُرٍ مُّتَقَـٰبِلِينَ
37:44
ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان به‌رامبه‌ر یه‌کتری داده‌نیشن، (دیاره خوای گه‌وره ده‌یخاته دڵی ئیماندارانه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ناسیاوی یه‌کن، تا به‌دیداری یه‌کتر شاد ببن و ناو به‌ناو یادی ژیانی دنیا‌و خه‌باتیان له پێناوی ئاینی خوادا بکه‌ن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:45
يُطَافُ عَلَيْهِم بِكَأْسٍ مِّن مَّعِينٍۭ
37:45
له په‌رداخی تایبه‌تیدا شه‌رابی تایبه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:46
بَيْضَآءَ لَذَّةٍ لِّلشَّـٰرِبِينَ
37:46
شه‌رابه‌که زۆر سپی و به‌له‌زه‌ته بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یخۆنه‌وه و نۆشی ده‌که‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:47
لَا فِيهَا غَوْلٌ وَلَا هُمْ عَنْهَا يُنزَفُونَ
37:47
ئه‌و شه‌رابه نه‌ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه و ئێڵنجدان، نه مه‌ست و سه‌رخۆش و بێ هۆشیان ده‌کات (وه‌ک شه‌رابه ناپوخته‌کانی دنیا). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:48
وَعِندَهُمْ قَـٰصِرَٰتُ ٱلطَّرْفِ عِينٌ
37:48
له ته‌نیشتیانه‌وه حۆری چاوگه‌ش دانیشتوون، جگه له هاوسه‌رانیان چاو بۆ که‌سی تر هه‌ڵنابڕن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:49
كَأَنَّهُنَّ بَيْضٌ مَّكْنُونٌ
37:49
هه‌ر ده‌ڵێی هێلکه‌ی کوڵاوی پاک کراو شاراوه‌ن (که‌س ده‌ستی لێ نه‌داون). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:50
فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ يَتَسَآءَلُونَ
37:50
ئینجا ئیتر (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه به‌ده‌م عه‌یش و نۆشه‌وه) پرسیار له یه‌کتری ده‌که‌ن و (یادگاره‌کانیان له دنیادا باس ده‌که‌ن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:51
قَالَ قَآئِلٌ مِّنْهُمْ إِنِّى كَانَ لِى قَرِينٌ
37:51
یه‌کێکیان مۆڵه‌ت ده‌خوازێت و ده‌ڵێت: من به‌ڕاستی کاتی خۆی له دنیادا هاوه‌ڵێکم هه‌بوو... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:52
يَقُولُ أَءِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُصَدِّقِينَ
37:52
زۆرجار ده‌یوت: تۆ بڕوا بو شتی وا ده‌که‌یت؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:53
أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَـٰمًا أَءِنَّا لَمَدِينُونَ
37:53
ئایا ئه‌گه‌ر بووینه خاک و ئێسک ئێمه به‌ڕاست پاداشت ده‌درێینه‌وه؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:54
قَالَ هَلْ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ
37:54
پاشان ئیمانداره‌که ڕوو به‌هاوه‌ڵانی وتی: ئه‌رێ ئه‌وه ئێوه ته‌ماشایه‌ک ناکه‌ن: بابزانین ئه‌و هاوه‌ڵه‌م حاڵی چۆنه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:55
فَٱطَّلَعَ فَرَءَاهُ فِى سَوَآءِ ٱلْجَحِيمِ
37:55
هه‌ر که سه‌یرێکی کرد بینی وا له ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خدا گیری خواردووه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:56
قَالَ تَٱللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرْدِينِ
37:56
ئه‌وسا پێی وت: به‌خوا خه‌ریکبوو منیش تیا به‌ریت، خه‌ریک بوو منیش وه‌کو خۆت هه‌ڵدێریت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:57
وَلَوْلَا نِعْمَةُ رَبِّى لَكُنتُ مِنَ ٱلْمُحْضَرِينَ
37:57
خۆ ئه‌گه‌ر نیعمه‌تی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگارم نه‌بوایه، ئه‌وه منیش له ئاماده بووانی ناو دۆزه‌خ ده‌بووم. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:58
أَفَمَا نَحْنُ بِمَيِّتِينَ
37:58
ئینجا به‌خته‌واران له خۆشی‌دا ده‌ڵێن: ئێمه ئیتر نامرین، ژیانمان به‌رده‌وامه.... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:59
إِلَّا مَوْتَتَنَا ٱلْأُولَىٰ وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ
37:59
جگه له مردنه‌که‌ی یه‌که‌م جارمان، ئێمه ئیتر هیچ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کیش ناچێژین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:60
إِنَّ هَـٰذَا لَهُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
37:60
به‌ڕاستی ئا ئه‌مه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری گه‌وره و بێ سنوور. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:61
لِمِثْلِ هَـٰذَا فَلْيَعْمَلِ ٱلْعَـٰمِلُونَ
37:61
ده‌با ئا بۆ ئه‌م به‌هشته، بۆ ئه‌م کامه‌رانیه، بۆ ئه‌م نازو نیعمه‌ته بێ سنووره، ئه‌وانه‌ی که کار‌و کۆشش ده‌که‌ن، با بۆ ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بیکه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:62
أَذَٰلِكَ خَيْرٌ نُّزُلًا أَمْ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ
37:62
باشه، ئایا ئه‌و به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌ته چاکه؟ یان دره‌ختی ژه‌قنه بووت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:63
إِنَّا جَعَلْنَـٰهَا فِتْنَةً لِّلظَّـٰلِمِينَ
37:63
ئێمه کردوومانه به‌هۆی ناخۆشی و ئازار بۆ سته‌مکاران (ئه‌وانه‌ی له دنیادا گاڵته‌یان ده‌هات و ده‌یانوت چۆن له‌ناو ئاگردا دره‌خت ده‌ڕوێت؟!) - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:64
إِنَّهَا شَجَرَةٌ تَخْرُجُ فِىٓ أَصْلِ ٱلْجَحِيمِ
37:64
بێگومان ئه‌وه دره‌ختێکه له ناخی دۆزه‌خدایه و له‌وێوه (لق و پۆپه‌کانی) به‌هه‌موو به‌شه‌کانی دۆزه‌خدا بڵاوکردۆته‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:65
طَلْعُهَا كَأَنَّهُۥ رُءُوسُ ٱلشَّيَـٰطِينِ
37:65
به‌روبوومه‌که‌ی ده‌ڵێی سه‌لکه‌سه‌ری شه‌یتانه‌کانه (له ناشرینی و بێ له‌زه‌تیدا). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:66
فَإِنَّهُمْ لَـَٔاكِلُونَ مِنْهَا فَمَالِـُٔونَ مِنْهَا ٱلْبُطُونَ
37:66
دۆزه‌خیه‌کان به ناچاری لێی ده‌خۆن، سکیانی لێ پڕ ده‌که‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:67
ثُمَّ إِنَّ لَهُمْ عَلَيْهَا لَشَوْبًا مِّنْ حَمِيمٍ
37:67
له‌وه‌ودوا شله‌مه‌نیه‌کی زۆر گه‌رم ده‌که‌ن به‌سه‌ریدا (به‌زۆر ده‌رخواردیان ده‌درێت). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:68
ثُمَّ إِنَّ مَرْجِعَهُمْ لَإِلَى ٱلْجَحِيمِ
37:68
پاسان (دوای ئه‌وه‌ی که تێریان خوارد‌و تێریان خوارده‌وه!! به ده‌م شه‌ق و تێهه‌ڵدان و سه‌رزه‌نیشتی فریشته‌کانی دۆزه‌خه‌وه) به‌زۆر ده‌گێڕدێنره‌وه بۆ ناو دۆزه‌خ، (دیاره براون بۆ شوێنی تایبه‌تی خواردن و خواردنه‌وه!!) - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:69
إِنَّهُمْ أَلْفَوْا۟ ءَابَآءَهُمْ ضَآلِّينَ
37:69
ئه‌وانه کاتی خۆی باو‌و باپیرانی خۆیانیان بینی به‌گومڕایی (بیریان نه‌کرده‌وه و کوێرانه شوێنیان که‌وتن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:70
فَهُمْ عَلَىٰٓ ءَاثَـٰرِهِمْ يُهْرَعُونَ
37:70
(ئیتر به‌بێ لێکدانه‌وه) ئه‌وانه به‌شوێنیاندا به‌تاڵۆکه و هه‌ڵه‌داوان چوون (باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ران و ئیمانداران نه‌کرد). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:71
وَلَقَدْ ضَلَّ قَبْلَهُمْ أَكْثَرُ ٱلْأَوَّلِينَ
37:71
سوێند به‌خوا بێگومان زۆربه‌ی پێشینانیان هه‌ر گومڕا بوون (چونکه دڵڕه‌ق بوون و ئاماده‌ی بیستنی ڕاستی نه‌بوون). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:72
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ
37:72
هه‌رچه‌نده ئێمه به‌ڕاستی، پێغه‌مبه‌رانی بێدارکه‌ره‌وه‌مان بۆ ڕه‌وانه کردبوون (به‌ڵام زۆربه‌یان گاڵته‌یان پێ ده‌هات). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:73
فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُنذَرِينَ
37:73
جا ئیتر ته‌ماشابکه سه‌رنج بده، سه‌رئه‌نجامی بێدارکراوه‌کان چی بوو (چۆن به دۆزه‌خ پاداشت درانه‌وه!) - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:74
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
37:74
جگه له به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (که ئه‌وان له دۆزه‌خ دوورن و به به‌هه‌شت شاد بوون). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:75
وَلَقَدْ نَادَىٰنَا نُوحٌ فَلَنِعْمَ ٱلْمُجِيبُونَ
37:75
بێگومان نوح هانا و هاواری بۆ هێناین، ئێمه‌یش چاکترین فریاد ڕه‌سێک بووین که به‌هانا و هاواریه‌وه چووین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:76
وَنَجَّيْنَـٰهُ وَأَهْلَهُۥ مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ
37:76
خۆی و که‌سوکاری باوه‌ڕداریمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگار کرد... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:77
وَجَعَلْنَا ذُرِّيَّتَهُۥ هُمُ ٱلْبَاقِينَ
37:77
جا ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویشمان هێشته‌وه (که ببنه هۆی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زه‌وی سه‌ر له‌نوێ). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:78
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ
37:78
هه‌روه‌ها به‌سه‌رهاتی ئه‌ومان هێشته‌وه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو (تا په‌ندی لێوه‌ربگرن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:79
سَلَـٰمٌ عَلَىٰ نُوحٍ فِى ٱلْعَـٰلَمِينَ
37:79
سڵاو له‌سه‌ر نوح له لایه‌ن سه‌رجه‌م ئیماندارانه‌وه له هه‌موو کات و شوێنێکدا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:80
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
37:80
به‌ڕاستی ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (یادیان ده‌هێڵینه‌وه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:81
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
37:81
به‌ڕاستی ئه‌و له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:82
ثُمَّ أَغْرَقْنَا ٱلْـَٔاخَرِينَ
37:82
له‌وه‌ودوا ئه‌وانی ترمان نوقمی زریان کرد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:83
۞ وَإِنَّ مِن شِيعَتِهِۦ لَإِبْرَٰهِيمَ
37:83
بێگومان له شوێنکه‌وته و په‌یڕه‌وانی نوح - ئیبراهیم - ه (سه‌لامی خوایان لێ بێت). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:84
إِذْ جَآءَ رَبَّهُۥ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ
37:84
کاتێک ڕووی کرده په‌روه‌ردگاری، به پیر بانگه‌وازیه‌وه چوو، به‌دڵێکی پڕ له ئیمان و یه‌ک خواناسیه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:85
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَاذَا تَعْبُدُونَ
37:85
ڕۆژێک به باوکی و قه‌ومی و هۆزه‌که‌ی وت: باشه، ئه‌وه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:86
أَئِفْكًا ءَالِهَةً دُونَ ٱللَّهِ تُرِيدُونَ
37:86
ئایا شتی ده‌ست هه‌ڵبه‌سته ده‌که‌نه خوا‌و له جیاتی په‌روه‌ردگار ده‌تانه‌وێت بیپه‌رستن؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:87
فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
37:87
باشه، ئاخر ئێوه، چ گومانێکتان هه‌یه له په‌روه‌ردگاری جیهانیان؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:88
فَنَظَرَ نَظْرَةً فِى ٱلنُّجُومِ
37:88
(ئه‌وسا چاوی هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمان و) ته‌ماشایه‌کی ئه‌ستێره‌کانی کرد، (له ساخی بیروبۆچوونیان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:89
فَقَالَ إِنِّى سَقِيمٌ
37:89
(دیاره که سبه‌ی جه‌ژنیان بووه و ده‌عوه‌تی حه‌زره‌تی ئیبراهیمیشیان کردووه، ئه‌میش حه‌زی نه‌کردووه و بێزاربووه بۆیه) وتی: من نه‌خۆشم. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:90
فَتَوَلَّوْا۟ عَنْهُ مُدْبِرِينَ
37:90
ئه‌وانیش به‌جێیان هێشت و ڕۆیشتن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:91
فَرَاغَ إِلَىٰٓ ءَالِهَتِهِمْ فَقَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ
37:91
ئه‌وسا به په‌نهانی چوو بۆ لای بته‌کانیان و وتی: ئه‌وه ناخۆن؟ (دیاره خۆراکیان بۆ بته‌کان داناوه!) - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:92
مَا لَكُمْ لَا تَنطِقُونَ
37:92
ئه‌وسا هاواری له بته‌کان کردوو، به توڕه‌ییه‌وه پێی وتن: ئه‌وه بۆ ڵاڵن؟! بۆ قسه‌یه‌کی ژیرانه ناکه‌ن؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:93
فَرَاغَ عَلَيْهِمْ ضَرْبًۢا بِٱلْيَمِينِ
37:93
ئینجا تێ‌یان که‌وت، به‌ده‌ستی ڕاستی پیاده‌ماڵین و ده‌یشکاندن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:94
فَأَقْبَلُوٓا۟ إِلَيْهِ يَزِفُّونَ
37:94
دوایی بت په‌رستان گه‌ڕانه‌وه و بینیان خواکانیان تێک‌وپێک شکاون، به‌په‌له و شڵه‌ژاوییه‌وه هاتن بۆ ئیبراهیم...!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:95
قَالَ أَتَعْبُدُونَ مَا تَنْحِتُونَ
37:95
ئه‌ویش پێی وتن: باشه، ئایا ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ی خۆتان دایده‌تاشن، ده‌یپه‌رستن؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:96
وَٱللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ
37:96
له‌کاتێکدا خوا به‌دیهێنه‌ری ئێوه‌یش و ئه‌م بتانه‌شه که دروستتان کردوون (نه‌شیانتوانی به‌رگری له خۆیان بکه‌ن!!). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:97
قَالُوا۟ ٱبْنُوا۟ لَهُۥ بُنْيَـٰنًا فَأَلْقُوهُ فِى ٱلْجَحِيمِ
37:97
که‌چی بیریان نه‌کرده‌وه له‌و به‌ڵگه به‌هێزانه‌وه، وتیان: شوێنێک دروست بکه‌ن و ئاگری تێدا بکه‌نه‌وه و ئیبراهیمی تێ فڕێ بده‌ن (با بسوتێت و له‌ناو بچێت). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:98
فَأَرَادُوا۟ بِهِۦ كَيْدًا فَجَعَلْنَـٰهُمُ ٱلْأَسْفَلِينَ
37:98
ئه‌وان ویستیان پیلانێکی بۆ دروست بکه‌ن، ئێمه ئه‌وانمان تێکشکاند و ڕیسوامان کردن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:99
وَقَالَ إِنِّى ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّى سَيَهْدِينِ
37:99
ئینجا ئیبراهیم وتی: من به‌ڕاستی ئێوه به جێ ده‌هێڵم و ده‌ڕۆم به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارم، له ئایینده‌شدا به‌رده‌وام ڕێنموویم ده‌کات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:100
رَبِّ هَبْ لِى مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
37:100
(ئه‌وسا کۆچی کرد)، له‌و ڕێگه‌و بانه‌دا داوای له‌خوا کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:101
فَبَشَّرْنَـٰهُ بِغُلَـٰمٍ حَلِيمٍ
37:101
ئێمه‌ش مژده‌ی کوڕێکی به ئارام و خۆگرو ژیرمان پێبه‌خشی که -ئیسماعیل- ه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:102
فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ ٱلسَّعْىَ قَالَ يَـٰبُنَىَّ إِنِّىٓ أَرَىٰ فِى ٱلْمَنَامِ أَنِّىٓ أَذْبَحُكَ فَٱنظُرْ مَاذَا تَرَىٰ ۚ قَالَ يَـٰٓأَبَتِ ٱفْعَلْ مَا تُؤْمَرُ ۖ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّـٰبِرِينَ
37:102
کاتێک ئه‌و کوڕه که‌وته ده‌روماڵ له‌گه‌ڵیدا به‌یانیه‌ک پێی وت: کوڕم شیرینم بێگومان من ده‌مبینی له خه‌ونمدا که تۆ سه‌رده‌بڕم، تۆ ده‌ڵێی چی؟ ڕات چۆنه؟! (کوڕی چاک و خواناس و خۆگر به‌زمانی شیرین) وتی: بابه‌گیان هه‌ر فه‌رمانێکت پێ دراوه جێبه‌جێی بکه، ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا حه‌ز بکات، خوابیه‌وێت، له ئارامکاران ده‌بم. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:103
فَلَمَّآ أَسْلَمَا وَتَلَّهُۥ لِلْجَبِينِ
37:103
کاتێک هه‌ردووکیان ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بوون، ئیبراهیم، ئیسماعیلی به ڕوودا خسته سه‌ر خاک بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری ببڕێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:104
وَنَـٰدَيْنَـٰهُ أَن يَـٰٓإِبْرَٰهِيمُ
37:104
ئێمه‌ش بانگمان لێکرد: ئه‌ی ئیبراهیم!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:105
قَدْ صَدَّقْتَ ٱلرُّءْيَآ ۚ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
37:105
به‌ڕاستی خه‌وه‌که‌ت هێنایه دی، ئێمه هه‌ر ئاوا پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له تاقی کردنه‌وه‌کاندا سه‌ریان ده‌خه‌ین، چونکه لێ‌بڕاون). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:106
إِنَّ هَـٰذَا لَهُوَ ٱلْبَلَـٰٓؤُا۟ ٱلْمُبِينُ
37:106
به‌ڕاستی ئه‌مه خۆی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:107
وَفَدَيْنَـٰهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍ
37:107
ئێمه‌ش قۆچێکی گه‌وره‌مان کرده قوربانی ئیسماعیل تا له جیاتی ئه‌ودا سه‌ری ببڕێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:108
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ
37:108
پاشان ئێمه له‌ناو گه‌لان و نه‌وه‌کانی داهاتوودا ناوی ئیبراهیممان هێشته‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:109
سَلَـٰمٌ عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ
37:109
سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیبراهیم. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:110
كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
37:110
ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:111
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
37:111
به‌ڕاستی ئه‌میش له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:112
وَبَشَّرْنَـٰهُ بِإِسْحَـٰقَ نَبِيًّا مِّنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
37:112
مژده‌ی هاتنه دنیای - ئیسحاق - یشمان پێبه‌خشی، که ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:113
وَبَـٰرَكْنَا عَلَيْهِ وَعَلَىٰٓ إِسْحَـٰقَ ۚ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحْسِنٌ وَظَالِمٌ لِّنَفْسِهِۦ مُبِينٌ
37:113
خێر‌و به‌ره‌که‌تمان ڕژاند به‌سه‌ر ئیبراهیم و به‌سه‌رئیسحاقدا و له‌نه‌وه‌ی هه‌ردووکیان، واته: ئیسماعلیل و ئیسحاق چاکان و پاکان، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش په‌یداده‌بن به‌روونی سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:114
وَلَقَدْ مَنَنَّا عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَـٰرُونَ
37:114
به‌ڕاستی ئێمه نازو نیعمه‌تی خۆمانمان ڕژاند به‌سه‌ر مو‌سا و هاروون (هه‌ردووکیانمان هه‌ڵبژارد بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:115
وَنَجَّيْنَـٰهُمَا وَقَوْمَهُمَا مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ
37:115
هه‌ردووکیان و قه‌ومه‌که‌شیانمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگارکرد (له غه‌رق بوون و خنکان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:116
وَنَصَرْنَـٰهُمْ فَكَانُوا۟ هُمُ ٱلْغَـٰلِبِينَ
37:116
سه‌رکه‌وتنمان پێبه‌خشین به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا، هه‌ر ئه‌وانیش زاڵ بوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:117
وَءَاتَيْنَـٰهُمَا ٱلْكِتَـٰبَ ٱلْمُسْتَبِينَ
37:117
پاشان ته‌وراتمان پێبه‌خشین که ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، (تا په‌یڕه‌ویی بکه‌ن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:118
وَهَدَيْنَـٰهُمَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلْمُسْتَقِيمَ
37:118
هه‌روه‌ها ڕێنموویی هه‌ردووکیانمان کرد بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست (تا قه‌ومه‌که‌یان سه‌رفراز بکه‌ن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:119
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِمَا فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ
37:119
ناوبانگی خێریانمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه (که هه‌تا دنیایه به‌ڕێزه‌وه ناویان ببرێت). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:120
سَلَـٰمٌ عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَـٰرُونَ
37:120
سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر مو‌سا و هاروون (له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری مه‌زن و به‌ڕێزه‌وه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:121
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
37:121
بێگومان ئێمه، ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له دنیا‌و قیامه‌تدا ڕێزدارن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:122
إِنَّهُمَا مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
37:122
به‌ڕاستی هه‌ردووکیان له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه بوون (ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان به چاکی ئه‌نجامدا). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:123
وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
37:123
بێگومان - ئیلیاس - یش له ده‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ران و ڕه‌وانه کراوانه (له لایه‌ن ئێمه‌وه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:124
إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَلَا تَتَّقُونَ
37:124
ئه‌وکاته ئه‌ویش به قه‌وم و گه‌له‌که‌ی خۆی وت: ئه‌وه ناکرێت خواناس بن؟ ئه‌وه بۆ له‌خوا ناترسن؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:125
أَتَدْعُونَ بَعْلًا وَتَذَرُونَ أَحْسَنَ ٱلْخَـٰلِقِينَ
37:125
ئایا ئێوه هاناو هاوارو نزا بۆ - به‌عل - ده‌به‌ن (بتێکی گه‌وره بوو ده‌یانپه‌رست) وه واز له خواپه‌رستی ده‌هێنن له‌کاتێکدا ئه‌و زاته چاکترینی دروستکاره‌کانه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:126
ٱللَّهَ رَبَّكُمْ وَرَبَّ ءَابَآئِكُمُ ٱلْأَوَّلِينَ
37:126
که - الله - یه، په‌روه‌ردگارتانه، په‌روه‌ردگاری باو و باپیرانی دێرینیشتانه (ئه‌وه بۆ بیرێک ناکه‌نه‌وه)؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:127
فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ
37:127
که‌چی ئه‌وان بڕوایان پێ نه‌کرد، که‌وابوو بێگومان ئه‌وان ئاماده‌کراون بۆ دۆزه‌خ. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:128
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
37:128
جگه له به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:129
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ
37:129
ئینجا ناوبانگی خێری ئیلیاسمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:130
سَلَـٰمٌ عَلَىٰٓ إِلْ يَاسِينَ
37:130
سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیلیاسین بێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:131
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
37:131
ئێمه به‌ڕاستی به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:132
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
37:132
بێگومان ئه‌ویش له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:133
وَإِنَّ لُوطًا لَّمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
37:133
به‌ڕاستی -ڵوط - یش له پێغه‌مبه‌رانه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:134
إِذْ نَجَّيْنَـٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ أَجْمَعِينَ
37:134
کاتی خۆی ئه‌و و هه‌موو که‌س و کاریمان ڕزگار کرد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:135
إِلَّا عَجُوزًا فِى ٱلْغَـٰبِرِينَ
37:135
بێجگه له پیره‌ژنێک (بێ باوه‌ڕ بوو به‌رده‌وام گرفتی بۆ پێش ده‌هێنا) له‌ناومان برد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:136
ثُمَّ دَمَّرْنَا ٱلْـَٔاخَرِينَ
37:136
پاشان هه‌مووانمان ته‌فرو تونا کرد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:137
وَإِنَّكُمْ لَتَمُرُّونَ عَلَيْهِم مُّصْبِحِينَ
37:137
بێگومان ئێوه هه‌موو به‌یانیه‌ک ده‌ڕۆن به‌سه‌ر شوێنه‌واره‌کانیاندا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:138
وَبِٱلَّيْلِ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
37:138
هه‌روه‌ها له شه‌ویشدا (هه‌ندێک جار له‌وێوه تێده‌په‌ڕن) ئایا ئه‌وه ژیریتان ناخه‌نه کار‌و بیرێک ناکه‌نه‌وه (چیمان به‌سه‌ر هێنان؟!!) - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:139
وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
37:139
به‌ڕاستی - یونس - یش له پێغه‌مبه‌رانه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:140
إِذْ أَبَقَ إِلَى ٱلْفُلْكِ ٱلْمَشْحُونِ
37:140
که‌چی ڕای کرد به‌ره‌و که‌شتیه پڕ له که‌لوپه‌ل و خه‌ڵکه‌که... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:141
فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ ٱلْمُدْحَضِينَ
37:141
ئه‌وسا به‌ناچاری به‌شداری قورعه‌ی کرد، له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوو که‌له قورعه‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتن... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:142
فَٱلْتَقَمَهُ ٱلْحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌ
37:142
ئینجانه‌هه‌نگێک قووتی دا، له‌کاتێکدا که شایانی سه‌رزه‌نشت و گله‌یی بوو (چونکه پێش ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی بدات قه‌ومه‌که‌ی به‌جێهێشت). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:143
فَلَوْلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلْمُسَبِّحِينَ
37:143
خۆ ئه‌گه‌ر له‌و که‌سانه نه‌بوایه که ته‌سبیحات و یادی خوا ده‌که‌ن و نه‌یوتایه (لا اله الا انت سبحانك انی کنت من الظالمین): په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه و من له سته‌مکارانم. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:144
لَلَبِثَ فِى بَطْنِهِۦٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ
37:144
ئه‌وه ده‌مایه‌وه له سکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا تا ڕۆژێک که هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:145
۞ فَنَبَذْنَـٰهُ بِٱلْعَرَآءِ وَهُوَ سَقِيمٌ
37:145
له‌وه‌ودوا فڕێماندایه چۆڵیه‌کی بێ گژوگیاو دره‌خته‌وه بێ هێز و ماندوو نه‌خۆش. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:146
وَأَنۢبَتْنَا عَلَيْهِ شَجَرَةً مِّن يَقْطِينٍ
37:146
ئینجا ڕووه‌کی کوله‌که‌ی گه‌وره‌مان بۆ پێگه‌یاندن (که گه‌ڵاکانی پان و گه‌وره‌یه و مێش و مه‌گه‌نزێکی ناکه‌ون). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:147
وَأَرْسَلْنَـٰهُ إِلَىٰ مِا۟ئَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ
37:147
ئینجا گه‌ڕانما‌نه‌وه و ڕه‌وانه‌مه‌ن کرد به پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ لای سه‌د هه‌زار که‌س و زیاتریش ده‌بن (که قه‌ومه‌که‌یه‌تی). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:148
فَـَٔامَنُوا۟ فَمَتَّعْنَـٰهُمْ إِلَىٰ حِينٍ
37:148
ئه‌وسا هه‌موویان ئیمان و باوه‌ڕیان هێنا، ئێمه‌ش ژیانێکی خۆشمان بۆ فه‌راهه‌م هێنان تا کاتێکی دیاریکراو. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:149
فَٱسْتَفْتِهِمْ أَلِرَبِّكَ ٱلْبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلْبَنُونَ
37:149
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ڕاپرسیان لێ بکه: ئایا ڕاسته! که کچان شایسته‌ی په‌روه‌ردگارت بن و کوڕان شایسته‌ی خۆیان بێت؟! (هه‌ڵبه‌ته کوڕ‌و کچ هه‌ردوو به‌دیهێنراوی خوان، پێوه‌ر ته‌نها ته‌قوایه، به‌ڵام قورئان ده‌یه‌وێت به‌بیرو بۆچوونی خۆیان، پووچه‌ڵی به‌ڵگه‌که‌یان ده‌ر بخات، کاتێ که وتویانه: فریشته‌کان کچی جوانن له حاڵێکدا ئه‌وان کچ به‌چاوی سووک ته‌ماشا ده‌که‌ن و به‌که‌می ده‌زانن، ئه‌ی بۆچی بۆ خوای په‌روه‌ردگار که له هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕه چه‌وتانه دووره ڕه‌وای ده‌بینن؟) - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:150
أَمْ خَلَقْنَا ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ إِنَـٰثًا وَهُمْ شَـٰهِدُونَ
37:150
ئایا مه‌گه‌ر فریشته‌کانمان به مێینه درووست کردووه و له‌و کاته‌دا ئه‌وان له‌وێ بوون؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:151
أَلَآ إِنَّهُم مِّنْ إِفْكِهِمْ لَيَقُولُونَ
37:151
ئاگادار بن!! به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ندێک له درۆ و بوختانیان ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن: - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:152
وَلَدَ ٱللَّهُ وَإِنَّهُمْ لَكَـٰذِبُونَ
37:152
خوا منداڵی بووه!! به‌ڕاستی و بێگومان ئه‌وانه زۆر درۆزنن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:153
أَصْطَفَى ٱلْبَنَاتِ عَلَى ٱلْبَنِينَ
37:153
ئایا مه‌گه‌ر کچانی هه‌ڵبژاردووه که بیکات به نه‌وه‌ی خۆی وه ڕێزی داون به‌سه‌ر کوڕاندا؟!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:154
مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ
37:154
ئایا چیتانه و چۆن بڕیاری بێ به‌ڵگه‌ی وا ده‌ده‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:155
أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
37:155
ئایا بیرێک ناکه‌نه‌وه؟ (له‌م قسه بێ سه‌روبه‌نانه؟! له‌م تۆمه‌ته ناماقوڵانه؟!). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:156
أَمْ لَكُمْ سُلْطَـٰنٌ مُّبِينٌ
37:156
ئایا مه‌گه‌ر به‌ڵگه و شتێکی به‌هێز و ئاشکراتان به‌ده‌سته‌وه‌یه (بۆ ئه‌م قسه حه‌له‌ق و مه‌له‌قانه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:157
فَأْتُوا۟ بِكِتَـٰبِكُمْ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
37:157
ئاده‌ی: کوا کتێبتان، کوا به‌ڵگه‌تان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن بیهێننه مه‌یدان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:158
وَجَعَلُوا۟ بَيْنَهُۥ وَبَيْنَ ٱلْجِنَّةِ نَسَبًا ۚ وَلَقَدْ عَلِمَتِ ٱلْجِنَّةُ إِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ
37:158
(له‌لایه‌کی تره‌وه کافره‌کان) خزمایه‌تیان بڕیار داوه له‌نێوان زاتی په‌روه‌ردگار و په‌ریه‌کاندا، سوێن به‌خوا په‌ریه‌کانیش چاک زانیویانه که ئاماده ده‌کرێن (بۆ لێپرسینه‌وه و محاسه‌به ئه‌گه‌ر ئاوا خزمایه‌تیه‌ک هه‌بێت چۆن دادگای ده‌کرێن؟!). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:159
سُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ
37:159
پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وه‌ره، ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌وان باسی ئه‌که‌ن و ئه‌و قسه بێ جێیانه‌ی ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر به خوا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:160
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
37:160
به‌ڵام به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (له‌و گوفتارو بۆچونه خوارو خێچانه دوورن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:161
فَإِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ
37:161
ئه‌ی بێ باوه‌ران به‌ڕاستی ئێوه و ئه‌وه‌ش ده‌یپه‌رستن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:162
مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ بِفَـٰتِنِينَ
37:162
ناتوانن که‌سی پێ گومڕاو و سه‌رلێشێواو بکه‌ن و له خوای دوور بخه‌نه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:163
إِلَّا مَنْ هُوَ صَالِ ٱلْجَحِيمِ
37:163
مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:164
وَمَا مِنَّآ إِلَّا لَهُۥ مَقَامٌ مَّعْلُومٌ
37:164
فریشته‌کان ده‌ڵێن: که‌سمان نی یه شوێنی دیاریکراوی خۆی نه‌بێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:165
وَإِنَّا لَنَحْنُ ٱلصَّآفُّونَ
37:165
به‌ڕاستی ئێمه هه‌ر هه‌مومان به ڕیز وه‌ستاوین (ئاماده‌ی فه‌رمانین). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:166
وَإِنَّا لَنَحْنُ ٱلْمُسَبِّحُونَ
37:166
دووباره ده‌ڵێن: ئیمه هه‌موو ده‌م سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایشی خوای میهره‌بانین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:167
وَإِن كَانُوا۟ لَيَقُولُونَ
37:167
هه‌رچه‌نده هاوه‌ڵگه‌ڕان پێش ڕه‌وانه کردنی پێغه‌مبه‌ر ده‌یان وت: - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:168
لَوْ أَنَّ عِندَنَا ذِكْرًا مِّنَ ٱلْأَوَّلِينَ
37:168
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش کتێبێکی ئاسمانیمان وه‌ک پێشووه‌کان بۆ بهاتایه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:169
لَكُنَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
37:169
ئێمه‌یش ده‌بووینه به‌نده دڵسۆز‌و چاکه‌کانی خوای گه‌وره. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:170
فَكَفَرُوا۟ بِهِۦ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ
37:170
که‌چی که قورئانمان ڕه‌وانه کرد بڕوایان پێ نه‌کرد، سه‌رئه‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (چیان به‌سه‌ر ده‌هێنین). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:171
وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا ٱلْمُرْسَلِينَ
37:171
سوێن به‌خوا بێگومان بڕیاری ئێمه بۆ به‌نده فرستاده و پێغه‌مبه‌ره‌کانمان (هه‌ر زوو ده‌رچووه)... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:172
إِنَّهُمْ لَهُمُ ٱلْمَنصُورُونَ
37:172
که به‌دڵنیایی، هه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز ده‌بن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:173
وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ ٱلْغَـٰلِبُونَ
37:173
سه‌ربازه ئیمانداره‌کانیشمان هه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و زاڵ ده‌بن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:174
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍ
37:174
جارێ تا ماوه‌یه‌ک خۆت بگره و گویان پێ مه‌ده. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:175
وَأَبْصِرْهُمْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ
37:175
تۆ سه‌رئه‌نجامی لاری و خوانه‌ناسینیان بخه‌ره به‌رچاو، له ئاینده‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:176
أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ
37:176
ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه که زوو سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه ڕووبه‌ڕوویان ببێت و یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:177
فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمْ فَسَآءَ صَبَاحُ ٱلْمُنذَرِينَ
37:177
(قووڕ به‌سه‌ریان خاک به‌دامانیان) کاتێک که سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه داده‌به‌زێته مه‌یدانیان، ئای که به‌ربه‌یانیه‌کی سامناکه بۆ بێ‌دار کراوه‌کان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:178
وَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍ
37:178
تۆ تا ماوه‌یه‌ک مۆڵه‌تیان بده و گوێیان پێ مه‌ده. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:179
وَأَبْصِرْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ
37:179
ڕاستیه‌کان بخه‌ره به‌رچاو، سه‌رئه‌نجام خۆیان ئه‌بیننه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:180
سُبْحَـٰنَ رَبِّكَ رَبِّ ٱلْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ
37:180
پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارت، په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، له‌وه‌ی که ئه‌وانه ده‌یده‌نه پاڵ ئه‌و زاته بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:181
وَسَلَـٰمٌ عَلَى ٱلْمُرْسَلِينَ
37:181
سڵاو دروودیش له‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و سه‌رجه‌م فرستاده‌کانی خوا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
37:182
وَٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
37:182
سوپاس و ستایشیش بۆ خوا، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانان هه‌میشه و به‌رده‌وام. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)