Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
78:1
عَمَّ يَتَسَآءَلُونَ
78:1
(ئه‌ی خه‌ڵکه) ده‌رباره‌ی چی له یه‌کتر ده‌پرسن؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:2
عَنِ ٱلنَّبَإِ ٱلْعَظِيمِ
78:2
ده‌رباره‌ی هه‌واڵه گه‌وره و گرنگه‌که!! (که ڕۆژی قیامه‌ته). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:3
ٱلَّذِى هُمْ فِيهِ مُخْتَلِفُونَ
78:3
له حاڵێکدا له ئه‌وانه ڕاو بۆچوونیان جیاوازه ده‌رباره‌ی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:4
كَلَّا سَيَعْلَمُونَ
78:4
نه‌خێر، وا بۆیان نالوێت، له داهاتوویه‌کی نزیکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و هه‌موو ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:5
ثُمَّ كَلَّا سَيَعْلَمُونَ
78:5
به‌ڵێ! له‌وه‌و دوا، له داهاتوویه‌کی نزیکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:6
أَلَمْ نَجْعَلِ ٱلْأَرْضَ مِهَـٰدًا
78:6
(پێش باسی قیامه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌شتێکیان به ناو دروستکراوه‌کان و دیارده‌کاندا پێده‌کات ده‌پرسێت: ئایا زه‌ویمان وه‌ک لانکه بۆ فه‌راهه‌نگ نه‌هێناون؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:7
وَٱلْجِبَالَ أَوْتَادًا
78:7
(ئایا) کێوه‌کانمان وه‌ک مێخ بۆ دانه‌کوتاون؟ (تا زه‌وی بپارێزێت له فشاری بورکان و ماده تواوه‌کانی ناو ناخی، هه‌روه‌رها هه‌تا له‌نگه‌ری ڕابگرێت و چه‌نده‌ها سودی ترتان پێ بگه‌یه‌نێت). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:8
وَخَلَقْنَـٰكُمْ أَزْوَٰجًا
78:8
(ئایا) نێوه‌مان به جووت دروست نه‌کردووه؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:9
وَجَعَلْنَا نَوْمَكُمْ سُبَاتًا
78:9
خه‌وتنمان بۆ نه‌کردوون به‌هۆی سره‌وتن؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:10
وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ لِبَاسًا
78:10
(ئایا) شه‌وگارمان بۆ نه‌کردوون به‌داپۆشه‌ر وه‌ک پۆشاک، تاتیایدا بشاردرێنه‌وه؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:11
وَجَعَلْنَا ٱلنَّهَارَ مَعَاشًا
78:11
(ئایا) ڕۆژیشمان بۆ نه‌کردوونه‌ته کاتی به ده‌ستهێنانی ڕزق و ڕۆزی؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:12
وَبَنَيْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعًا شِدَادًا
78:12
(ئایا) حه‌وت چین ئاسمانی به هێز و پته‌ومان به ڕا سه‌رتانه‌وه دروست نه‌کردووه؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:13
وَجَعَلْنَا سِرَاجًا وَهَّاجًا
78:13
چرایه‌کی پرشنگدارمان بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون؟ (که مه‌به‌ست خۆره) - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:14
وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلْمُعْصِرَٰتِ مَآءً ثَجَّاجًا
78:14
(ئایا) له هه‌وره گوشراوه‌کان بارانێکی زۆرمان نه‌باراندووه؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:15
لِّنُخْرِجَ بِهِۦ حَبًّا وَنَبَاتًا
78:15
تا به هۆی ئه‌و بارانه‌وه جۆره‌ها دانه‌وێڵه و ڕووه‌ک بڕوێنین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:16
وَجَنَّـٰتٍ أَلْفَافًا
78:16
هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها باخی چڕ‌و پڕ‌و له‌یه‌ک ئاڵا‌و به‌دی نه‌هێناوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:17
إِنَّ يَوْمَ ٱلْفَصْلِ كَانَ مِيقَـٰتًا
78:17
(ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌واڵه گرنگ و سامناکه‌که): به‌ڕاستی ڕۆژی جیاکرنه‌وه، کاتێكیدیاری کراوه (بۆ جیاکردنه‌وه‌ی چاکان له خراپان، ئیمانداران له کافران، سته‌مکاران له سته‌ملێکراوان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:18
يَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ فَتَأْتُونَ أَفْوَاجًا
78:18
ئه‌و ڕۆژه‌ی که فوو ده‌کرێت به (صور) دا، جا پۆل پۆل و ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و مه‌یدانی لێپرسینه‌وه بێ په‌روا دێن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:19
وَفُتِحَتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتْ أَبْوَٰبًا
78:19
ئاسمان ده‌کرێته‌وه و ده‌بێته ده‌روازه و ده‌رگا (بۆ دابه‌زینی فریشته‌کان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:20
وَسُيِّرَتِ ٱلْجِبَالُ فَكَانَتْ سَرَابًا
78:20
کێوه‌کانیش هه‌ڵده‌که‌نرێن و ده‌ڕۆن به ئاسماندا وه‌ک تراویلکه و سه‌رابێکی گه‌وره. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:21
إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتْ مِرْصَادًا
78:21
بێگومان دۆزه‌خیش ده‌مێکه چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕۆژه‌یه و خۆی بۆ مه‌ڵاسداوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:22
لِّلطَّـٰغِينَ مَـَٔابًا
78:22
ده‌بێته مه‌نزڵگای خوانه‌ناس و یاخیه‌کان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:23
لَّـٰبِثِينَ فِيهَآ أَحْقَابًا
78:23
هه‌زاره‌ها ساڵی دوور‌و درێژ و نه‌بڕاوه‌ی تێدا ده‌به‌نه‌سه‌ر... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:24
لَّا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرْدًا وَلَا شَرَابًا
78:24
له‌ناویدا ناچێژن فێنکاییه‌ک، یا خواردنه‌وه‌یه‌کی به‌تام... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:25
إِلَّا حَمِيمًا وَغَسَّاقًا
78:25
جگه له ئاوی له کوڵ و کێم و زووخاو. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:26
جَزَآءً وِفَاقًا
78:26
که ئه‌وه‌ش پاداشتێكی له‌بارو پڕاو پڕه (بۆ خوانه‌ناسان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:27
إِنَّهُمْ كَانُوا۟ لَا يَرْجُونَ حِسَابًا
78:27
چونکه ئه‌وانه کاتی خۆی به‌ته‌مای ئه‌م ڕۆژه و لێپرسینه‌وه‌یه نه‌بوون، حه‌زیان له باسی نه‌ده‌کرد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:28
وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا كِذَّابًا
78:28
به‌ڵکو زۆر به‌توندی دژایه‌تی ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان ده‌رکرد و به درۆیان ده‌زانی.. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:29
وَكُلَّ شَىْءٍ أَحْصَيْنَـٰهُ كِتَـٰبًا
78:29
ئێمه‌ش هه‌موو شتێکمان له‌سه‌ریان سه‌رژمێری کردووه و به‌وردیی تۆمارمان کردووه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:30
فَذُوقُوا۟ فَلَن نَّزِيدَكُمْ إِلَّا عَذَابًا
78:30
(پاشان پێیان ده‌وترێت) ده بچێژن (ئه‌ی خوانه‌ناسان) له سزا‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه به‌ولاوه، جا هه‌رگیز هیچی ترتان بۆ زیاد ناکه‌ین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:31
إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا
78:31
به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سه‌رفرازی و خۆشێ و شادی و کامه‌رانی فراوان ئاماده‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:32
حَدَآئِقَ وَأَعْنَـٰبًا
78:32
چه‌نده‌ها باخچه‌ی جوان و جۆری ترێ. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:33
وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًا
78:33
(له‌و جێگه و ڕێگه خۆشانه‌دا هاوسه‌ر و هاوده‌می) ئافره‌تانی سینه جوان و (دیمه جوان) هاوته‌مه‌ن ئاماده‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:34
وَكَأْسًا دِهَاقًا
78:34
له‌گه‌ڵ کاسه‌ی پڕ له شه‌رابی تایبه‌تیدا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:35
لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا كِذَّٰبًا
78:35
له‌و به‌هه‌شته‌دا هیچ جۆره قسه‌یه‌کی پڕ‌و پووچ و درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ک نابیستن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:36
جَزَآءً مِّن رَّبِّكَ عَطَآءً حِسَابًا
78:36
ئه‌مه‌ش هه‌مووی پاداشتێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (ئه‌ی ئیماندار)، به‌خششێکه به حسابێکی ورد ده‌به‌خشرێت (به به‌خته‌وه‌ران). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:37
رَّبِّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ٱلرَّحْمَـٰنِ ۖ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًا
78:37
(له‌لایه‌ن) په‌روه‌ردگاری میهره‌بانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه، (ئه‌و ڕۆژه) که‌س ناتوانێت له‌به‌رده‌م زاتی په‌روه‌ردگاردا بدوێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:38
يَوْمَ يَقُومُ ٱلرُّوحُ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ صَفًّا ۖ لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحْمَـٰنُ وَقَالَ صَوَابًا
78:38
ڕۆژێک دێت جوبڕه‌ئیل و فه‌ریشته‌کان به ڕیز ده‌وه‌ستن و ورته‌یان لێنایه‌ت و هیچ قسه ناکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان که خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات و قسه‌ی جوان و به‌جێ پێشکه‌ش بکات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:39
ذَٰلِكَ ٱلْيَوْمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ مَـَٔابًا
78:39
ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی حه‌ق و ڕاسته و به‌ڕێوه‌یه.. جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری ڕێگه بگرێته به‌ر. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
78:40
إِنَّآ أَنذَرْنَـٰكُمْ عَذَابًا قَرِيبًا يَوْمَ يَنظُرُ ٱلْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ ٱلْكَافِرُ يَـٰلَيْتَنِى كُنتُ تُرَٰبًۢا
78:40
به‌ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان ئاگادار کردووه له‌وه‌ی که سزایه‌کی نزیک به‌ڕێوه‌یه، ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکه که ئاده‌میزاد سه‌یری ده‌ستپێشخه‌ری خۆی ده‌کات، خوانه‌ناسیش ده‌ڵێت.. خۆزگه هه‌ر خاک بوومایه (ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه و گیرم نه‌خواردایه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)