Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
81:1
إِذَا ٱلشَّمْسُ كُوِّرَتْ
81:1
کا‌تێك خۆر ده‌پێچرێته‌وه و ڕووناکی نامێنێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:2
وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتْ
81:2
کاتێکیش ئه‌ستێره‌کان (له خو‌لگه‌ی خۆیان) ده‌ترازێن و ده‌ده‌ن به‌یه‌کدا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:3
وَإِذَا ٱلْجِبَالُ سُيِّرَتْ
81:3
کا‌تێك کێوه‌کان له شوێنی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نرێن و به‌ملاولادا ده‌برێن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:4
وَإِذَا ٱلْعِشَارُ عُطِّلَتْ
81:4
کا‌تێك حوشترانی ئاوس که ته‌مه‌نی باردارییان ده مانگه گوێیان پێ‌نادرێت (بێگومان ئه‌و وشترانه لای عه‌ره‌ب زۆر نازدارن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:5
وَإِذَا ٱلْوُحُوشُ حُشِرَتْ
81:5
کا‌تێك گیانله‌به‌رانی کێوی و وه‌حشی و دڕنده به ده‌وری یه‌کدا کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وانیش دڕندایه‌تی خۆیانیان له بیر ده‌چێته‌وه له سامناکی ئه‌و ڕۆژه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:6
وَإِذَا ٱلْبِحَارُ سُجِّرَتْ
81:6
کا‌تێك ده‌ریاکان گڕ ده‌درێن (دیاره که ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ڕووده‌دات و ئاوی ده‌ریاکان ده‌بنه‌وه به هایدرۆجین و ئۆکسجین). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:7
وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتْ
81:7
کا‌تێك گیانی هه‌ر که‌س ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لاشه‌ی و جووت ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵیدا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:8
وَإِذَا ٱلْمَوْءُۥدَةُ سُئِلَتْ
81:8
کا‌تێك کچی زینده به‌چاڵکراو پرسیاری لێده‌کرێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:9
بِأَىِّ ذَنۢبٍ قُتِلَتْ
81:9
به چ گوناهێك، به چ تۆمه‌تێك کوژرا؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:10
وَإِذَا ٱلصُّحُفُ نُشِرَتْ
81:10
کا‌تێك نامه‌ی کرده‌وه‌کان واڵا ده‌کرێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:11
وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ كُشِطَتْ
81:11
کا‌تێك ئاسمان لاده‌برێن و داده‌ماڵرێن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:12
وَإِذَا ٱلْجَحِيمُ سُعِّرَتْ
81:12
کا‌تێك دۆزه‌خ داده‌گیرسێت و تاوده‌درێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:13
وَإِذَا ٱلْجَنَّةُ أُزْلِفَتْ
81:13
کا‌تێك به‌هه‌شت نزیك ده‌خرێته‌وه (له خواناسان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:14
عَلِمَتْ نَفْسٌ مَّآ أَحْضَرَتْ
81:14
ئیتر ئه‌و کاته هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی ئاماده کردووه و چ توێشوویه‌کی پێیه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:15
فَلَآ أُقْسِمُ بِٱلْخُنَّسِ
81:15
سوێند به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که په‌نهان ده‌بن و ون ده‌بن له‌چاو، یاخود به‌هۆی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی و خۆیانه‌وه (به‌هۆی هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه) ون ده‌بن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:16
ٱلْجَوَارِ ٱلْكُنَّسِ
81:16
به‌و هه‌سارانه‌ی که په‌نا ده‌گرن و دیار نامێنن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:17
وَٱلَّيْلِ إِذَا عَسْعَسَ
81:17
به‌و شه‌وه‌ی که دادێت و تاریکایه‌که‌ی ڕوومان تێده‌کات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:18
وَٱلصُّبْحِ إِذَا تَنَفَّسَ
81:18
به به‌ره‌به‌یان که پشووی تێدێت، وه‌کو زینده‌وه‌رێك ئاهی تێدێته‌وه و ده‌ست ده‌کات به هه‌ناسه‌دان و ژیان و ڕووناکیه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:19
إِنَّهُۥ لَقَوْلُ رَسُولٍ كَرِيمٍ
81:19
(سوێند به‌وانه هه‌مووی) به‌ڕاستی، بێ دوودڵی ئه‌م قورئانه له‌زاری نێردراوێکی به‌ڕێزه‌وه‌یه (که جوبره‌ئیله). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:20
ذِى قُوَّةٍ عِندَ ذِى ٱلْعَرْشِ مَكِينٍ
81:20
خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاته و لای خاوه‌نی عه‌رش، فریشته‌یه‌کی پایه‌داره. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:21
مُّطَاعٍ ثَمَّ أَمِينٍ
81:21
فه‌رمانڕه‌وایه له‌وێ، هه‌روه‌ها ئه‌مین و دڵسۆزه له کاره‌کانیدا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:22
وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجْنُونٍ
81:22
دڵنیابن که هاورێکه‌تان { محمد (صلی الله علیه وسلم) } شێت نیه و (له‌که‌ماڵی ژیریدایه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:23
وَلَقَدْ رَءَاهُ بِٱلْأُفُقِ ٱلْمُبِينِ
81:23
بێگومان محمد (صلی الله علیه وسلم) جوبره‌ئیلی بینی به ئاشکرا له ئاسۆی نومایاندا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:24
وَمَا هُوَ عَلَى ٱلْغَيْبِ بِضَنِينٍ
81:24
هه‌رچی پێ ده‌گات، له جیهانی نهێنی و شاراوه‌کانه‌وه، لێتان ناشارێته‌وه و ڕاستیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت چونکه هه‌رگیز له گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یدا ڕژدو ڕه‌زیل نیه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:25
وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَـٰنٍ رَّجِيمٍ
81:25
ئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:26
فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ
81:26
ئیتر بۆ کوێ ده‌چن؟ ڕوو ده‌که‌نه کوێ؟ ڕوو ده‌که‌نه کێ؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:27
إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَـٰلَمِينَ
81:27
ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتووانی زه‌وی (بۆ په‌ری و ئاده‌میزاد له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:28
لِمَن شَآءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ
81:28
بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
81:29
وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
81:29
ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کا‌تێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت، (هه‌رکه‌س ویستی خێری هه‌بێت خوای گه‌وره سه‌ربه‌رستی لێ زه‌وت ناکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌وه پێش دێت که ویستی خوای له‌سه‌ره و توانای تێگه‌یشتنمان له نهێنی و شاراوه‌کا‌ن زۆر سنوورداره). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)