Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
85:1
وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلْبُرُوجِ
85:1
سوێند به ئاسمانی خاوه‌ن ئه‌ستیره و هه‌ساره‌ی گه‌وره... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:2
وَٱلْيَوْمِ ٱلْمَوْعُودِ
85:2
به‌و ڕۆژه‌ی که به‌ڵێن دراوه پێش بێت (واته ڕۆژی قیامه‌ت)... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:3
وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ
85:3
به‌شایه‌ت و شایه‌تی له‌سه‌ردراوه، یاخود به شایه‌ت و بینراوه‌کان، (تاوانباران ئاماده‌ن و هه‌رچی ئه‌نجامیانداوه تۆمار کراوه له‌سه‌ریان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:4
قُتِلَ أَصْحَـٰبُ ٱلْأُخْدُودِ
85:4
به‌کوشت چن، نه‌فرینیان لێ بێت، ئه‌وانه‌ی که چاڵیان هه‌ڵکه‌ند (بۆ ئیمانداران)... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:5
ٱلنَّارِ ذَاتِ ٱلْوَقُودِ
85:5
ئاگری داگیرساو و به‌تینیان تێدا کرده‌وه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:6
إِذْ هُمْ عَلَيْهَا قُعُودٌ
85:6
ئه‌و کاته‌ی که به ده‌وریدا دانیشتبوون... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:7
وَهُمْ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ شُهُودٌ
85:7
له نزیکه‌وه چاودێری ئه‌و کاره‌ساته‌یان ده‌کرد که به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا ده‌هێنرێت و خۆیان له نزیکه‌وه سه‌رپه‌رشتیان ده‌کرد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:8
وَمَا نَقَمُوا۟ مِنْهُمْ إِلَّآ أَن يُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ
85:8
ئه‌و ڕق و داخه‌یان له ئیمانداران ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که ئه‌وان باوه‌ڕی به‌تینیان ده‌هێنا به خوای باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:9
ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ شَهِيدٌ
85:9
ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی هه‌موو شتێکه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ئه‌و خوایه‌ی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو شتێك و ئاگای له هه‌موو شتێكه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:10
إِنَّ ٱلَّذِينَ فَتَنُوا۟ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَـٰتِ ثُمَّ لَمْ يَتُوبُوا۟ فَلَهُمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمْ عَذَابُ ٱلْحَرِيقِ
85:10
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که به‌ڵاو ناخۆشی وته‌نگانه و پیلان دژی پیاوانی ئیماندار‌و ئافره‌تانی ئیماندار خسته‌کارو پاشان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن و کۆڵ ناده‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه سزای دۆزه‌خ و سزای سووتێنه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:11
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَهُمْ جَنَّـٰتٌ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْكَبِيرُ
85:11
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، باخه‌کانی به‌هه‌شت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات بۆیان ئاماده‌یه، هه‌ر ئه‌وه خۆی له خۆیدا سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ سنوور‌و بێ وێنه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:12
إِنَّ بَطْشَ رَبِّكَ لَشَدِيدٌ
85:12
به‌ڕاستی تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیمانداران) زۆر توند‌و تیژ و به‌زه‌بره. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:13
إِنَّهُۥ هُوَ يُبْدِئُ وَيُعِيدُ
85:13
به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته‌یه سه‌ره‌تا هه‌موو شتێکی دروست ده‌کات و دوای نه‌مانیش دووباره دروستی ده‌کاته‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:14
وَهُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلْوَدُودُ
85:14
هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی زۆر لێخۆش‌بوو به‌سۆزو دڵۆڤان و دڵسۆزه (بۆ ئیمانداران). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:15
ذُو ٱلْعَرْشِ ٱلْمَجِيدُ
85:15
خاوه‌نی ته‌ختی بڵند و به‌رزو پایه‌داره. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:16
فَعَّالٌ لِّمَا يُرِيدُ
85:16
هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌رچی بیه‌وێت که‌س ناتوانێت ده‌ست بهێنێته ڕێی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:17
هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلْجُنُودِ
85:17
ئایا هه‌واڵی له‌شکرو سوپاکانت پێگه‌یشتووه؟ (ئه‌وانه‌ی یاخی بوون له پێغه‌مبه‌ران و به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:18
فِرْعَوْنَ وَثَمُودَ
85:18
که له‌شکری فیرعه‌ون و ثموده. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:19
بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى تَكْذِيبٍ
85:19
به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ته‌مێ نابن به‌ڵکو هه‌ر سه‌رگه‌رمی به درۆ له قه‌له‌مدان و دژایه‌تی ئه‌م ئایین و به‌رنامه و قورئانه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:20
وَٱللَّهُ مِن وَرَآئِهِم مُّحِيطٌۢ
85:20
(به‌ڵام با بزانن)، ده‌سه‌ڵاتی خوا له پشتیانه‌وه ده‌وره‌ی داون له ده‌ستی ده‌رناچن - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:21
بَلْ هُوَ قُرْءَانٌ مَّجِيدٌ
85:21
(ئه‌وه‌ی ئه‌وان دژایه‌تی ده‌که‌ن) ئه‌و قورئانه به‌رزو بڵندو پایه‌داره‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
85:22
فِى لَوْحٍ مَّحْفُوظٍۭ
85:22
که له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی و له‌سه‌ر تابڵوی پیرۆز، پارێزراوه له (لوح المحفوظ) دا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)