Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
69:1
ٱلْحَآقَّةُ
69:1
یه‌کێکه له ناوه‌کانی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که له‌و ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره حه‌ق و ڕاستی به‌ته‌واوی ده‌چه‌سپێنێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:2
مَا ٱلْحَآقَّةُ
69:2
(ئینجا پرسیار ده‌کات و زیاتر گرنگی ئه‌و ڕۆژه ده‌خاته به‌رچاو) چی بێ ئه‌و ڕۆژه؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:3
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْحَآقَّةُ
69:3
جا تۆ چووزانی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله حلیه وسلم ئه‌ی ئاده‌میزاد، ئه‌و ڕۆژه چیه‌و چۆنه‌و چ ته‌نگانه‌یه‌که؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:4
كَذَّبَتْ ثَمُودُ وَعَادٌۢ بِٱلْقَارِعَةِ
69:4
ثمود قه‌ومی صالح، عاد قه‌ومی هود ئه‌و ڕۆژه‌یان به درۆزانی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:5
فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهْلِكُوا۟ بِٱلطَّاغِيَةِ
69:5
ئینجا گه‌لی ثمودمان به‌ده‌نگێکی سامناکی گه‌وره‌ی تۆقێنه‌ر له‌ناوبران. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:6
وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا۟ بِرِيحٍ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍ
69:6
گه‌لی عادیش به ڕه‌شه‌بایه‌کی ساردی به‌هێزی وێرانکه‌ر له‌ناوبران. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:7
سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَـٰنِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًا فَتَرَى ٱلْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَىٰ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ
69:7
حه‌وت شه‌وو هه‌شت ڕۆژ هه‌ڵی کرده سه‌ریان، به‌رده‌وام و به‌هێز ده‌تبینی (ئه‌گه‌ر له‌وێ بویتایه) ئه‌و خه‌ڵکه هه‌موو لاڵ و پاڵ لێی ده‌که‌وتن هه‌روه‌ك قه‌دی دارخورمای له ڕیشه هه‌ڵکه‌نراو، چۆن به‌ئاسانی ده‌که‌وێت و شه‌ق ده‌بات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:8
فَهَلْ تَرَىٰ لَهُم مِّنۢ بَاقِيَةٍ
69:8
جا ئایا ده‌بینیت که‌سیان مابێت و که‌سیان ڕزگاری بووبێت؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:9
وَجَآءَ فِرْعَوْنُ وَمَن قَبْلَهُۥ وَٱلْمُؤْتَفِكَـٰتُ بِٱلْخَاطِئَةِ
69:9
فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌ویش و دانیشتوانی دێهاته ژێره‌و ژوور بووه‌کان، به تاوان و خراپه‌وه هاتن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:10
فَعَصَوْا۟ رَسُولَ رَبِّهِمْ فَأَخَذَهُمْ أَخْذَةً رَّابِيَةً
69:10
هه‌ر یه‌کێك له‌وانه سه‌رپێچی و سه‌رکه‌شییان نواند به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌ردگاریان ئه‌وسا گرتنی به گرتنێکی سه‌خت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:11
إِنَّا لَمَّا طَغَا ٱلْمَآءُ حَمَلْنَـٰكُمْ فِى ٱلْجَارِيَةِ
69:11
به‌ڕاستی ئێمه کاتێك ئاو له سنوور ده‌رچوو (له کاتی تۆفانه‌که‌ی نوح دا) ئێوه‌مان له که‌شتیدا هه‌ڵگرت (باو‌و باپیرانی ئێوه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:12
لِنَجْعَلَهَا لَكُمْ تَذْكِرَةً وَتَعِيَهَآ أُذُنٌ وَٰعِيَةٌ
69:12
تا بیکه‌نه یادگاری و بێ‌دار که‌ره‌وه بۆ ئێوه و له‌گوێی بگرێت ئه‌و گوێیانه‌ی هۆشمه‌ندن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:13
فَإِذَا نُفِخَ فِى ٱلصُّورِ نَفْخَةٌ وَٰحِدَةٌ
69:13
ئینجا کاتێك یه‌کجار فوو کرا به صوردا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:14
وَحُمِلَتِ ٱلْأَرْضُ وَٱلْجِبَالُ فَدُكَّتَا دَكَّةً وَٰحِدَةً
69:14
زه‌وی و کێوه‌کان هه‌ڵگیران و یه‌ککه‌ڕه‌ت دران به‌یه‌کدا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:15
فَيَوْمَئِذٍ وَقَعَتِ ٱلْوَاقِعَةُ
69:15
له‌و ڕۆژه‌دا ئیتر قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:16
وَٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَهِىَ يَوْمَئِذٍ وَاهِيَةٌ
69:16
ئاسمان هه‌مووی شه‌ق و په‌ق ده‌بێت و لێك ده‌ترازێت و شل و شۆڵ ده‌بێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:17
وَٱلْمَلَكُ عَلَىٰٓ أَرْجَآئِهَا ۚ وَيَحْمِلُ عَرْشَ رَبِّكَ فَوْقَهُمْ يَوْمَئِذٍ ثَمَـٰنِيَةٌ
69:17
فریشته‌کان له گۆشه‌و که‌ناری (جیهانی نوێ) دا ئاماده ده‌بن، ته‌ختی په‌روه‌ردگارت ئه‌و ڕۆژه هه‌شت هه‌ڵی ده‌گرێت (هه‌شت فریشته یان هه‌شت ده‌سته) به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:18
يَوْمَئِذٍ تُعْرَضُونَ لَا تَخْفَىٰ مِنكُمْ خَافِيَةٌ
69:18
له‌و ڕۆژه‌دا پیشان ده‌درێن، هیچ شتێك له نهێنیه‌کانتان شاراوه نی یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:19
فَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَـٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَيَقُولُ هَآؤُمُ ٱقْرَءُوا۟ كِتَـٰبِيَهْ
69:19
جا ئه‌وه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانی درایه ده‌ستی ڕاستی، ئه‌وه (به دڵخۆشیه‌کی بێ سنووره‌وه به هاوه‌ڵ و ناسیاوانی) ده‌ڵێت: ها ئه‌وه‌تا نامه‌ی کرده‌وه‌کانم بیگرن و بخوێننه‌وه‌و ته‌ماشای بکه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:20
إِنِّى ظَنَنتُ أَنِّى مُلَـٰقٍ حِسَابِيَهْ
69:20
به‌ڕاستی من کاتی خۆی سوور ده‌مزانی و دڵنیابووم که به‌م لێپرسینه‌وه ده‌گه‌م!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:21
فَهُوَ فِى عِيشَةٍ رَّاضِيَةٍ
69:21
جا ئه‌و به‌خته‌وه‌ره له ژیانێکی پڕ له شادی و کامه‌رانیدا ده‌ژی که زۆر پێی ڕازیه... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:22
فِى جَنَّةٍ عَالِيَةٍ
69:22
له‌به‌هه‌شتی به‌رزو بڵندا، (له باخچه‌کانی سه‌ر لوطکه‌ی چیا‌و لاپاڵی شاخه‌کاندا له‌ناو کۆشك و ته‌لاره‌کاندا). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:23
قُطُوفُهَا دَانِيَةٌ
69:23
میوه‌هاتی زۆر به دره‌خته‌کانیه‌وه شۆڕ بۆته‌وه‌و لێکردنه‌وه‌ی ئاسانه‌و له ده‌ست ڕه‌س دایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:24
كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ هَنِيٓـًٔۢا بِمَآ أَسْلَفْتُمْ فِى ٱلْأَيَّامِ ٱلْخَالِيَةِ
69:24
ئینجا پێیان ده‌وترێت: بخۆن و بخۆنه‌وه نۆشتان بێت، به‌هۆی ده‌ست پێشکه‌ریتان له ڕۆژگاری ڕابردودا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:25
وَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَـٰبَهُۥ بِشِمَالِهِۦ فَيَقُولُ يَـٰلَيْتَنِى لَمْ أُوتَ كِتَـٰبِيَهْ
69:25
به‌ڵام ئه‌وه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته ده‌ستی چه‌پی، ئه‌وه ده‌ڵێت: خۆزگه نامه‌ی کرده‌وه‌کانم پێ نه‌درایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:26
وَلَمْ أَدْرِ مَا حِسَابِيَهْ
69:26
هه‌ر نه‌مزانیایه لێپرسینه‌وه‌م چۆن ده‌بێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:27
يَـٰلَيْتَهَا كَانَتِ ٱلْقَاضِيَةَ
69:27
خۆزگه مردنه‌که‌م یه‌کجاریی بوایه (ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:28
مَآ أَغْنَىٰ عَنِّى مَالِيَهْ ۜ
69:28
ئه‌وه‌ته، ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی که بووم، فریام نه‌که‌وت (به‌ڵکو نه‌ماو ته‌فرو تونا بوو). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:29
هَلَكَ عَنِّى سُلْطَـٰنِيَهْ
69:29
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که بووم له ده‌ستمدا نه‌ماو له ده‌ستم چوو. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:30
خُذُوهُ فَغُلُّوهُ
69:30
(ئه‌وسا ئیتر فه‌رمان ده‌درێت) ئاده‌ی ئێوه بیگرن و کۆت و زنجیر له ده‌ست و قاچ و ملی بئاڵێنن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:31
ثُمَّ ٱلْجَحِيمَ صَلُّوهُ
69:31
له‌وه‌ودوا به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچی بکه‌ن و بیبه‌ن و بیخه‌نه ناوی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:32
ثُمَّ فِى سِلْسِلَةٍ ذَرْعُهَا سَبْعُونَ ذِرَاعًا فَٱسْلُكُوهُ
69:32
پاشان به‌زنجیرێکی حه‌فتا گه‌زی بیبه‌سنه‌وه (به کۆڵه‌که‌و ستون و پایه‌کانی ناو دۆزه‌خه‌وه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:33
إِنَّهُۥ كَانَ لَا يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ ٱلْعَظِيمِ
69:33
چونکه به‌ڕاستی ئه‌مه کاتی خۆی ئیمان و باوه‌ڕی به‌خوای گه‌وره نه‌بوو (به ته‌مای زیندووبوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه نه‌بوو). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:34
وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلْمِسْكِينِ
69:34
هانی که‌سی نه‌ده‌دا که خواردن و خۆراك ببه‌خشن به هه‌ژارو بێ نه‌واکان (به‌ڵکو هه‌ر خه‌می خۆی بوو). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:35
فَلَيْسَ لَهُ ٱلْيَوْمَ هَـٰهُنَا حَمِيمٌ
69:35
که‌واته ئه‌مڕۆ ئا لێره هیچ دڵسۆزێکی نی یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:36
وَلَا طَعَامٌ إِلَّا مِنْ غِسْلِينٍ
69:36
خۆراکیشی ته‌نها له‌کێم و زوخاوی داچۆڕاو نه‌بێت هیچی تر نی یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:37
لَّا يَأْكُلُهُۥٓ إِلَّا ٱلْخَـٰطِـُٔونَ
69:37
که، که‌س نایخوات، جگه له تاوانباران. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:38
فَلَآ أُقْسِمُ بِمَا تُبْصِرُونَ
69:38
سوێندم به‌و شتانه‌ی که ده‌یبینن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:39
وَمَا لَا تُبْصِرُونَ
69:39
به‌وه‌ش که نایبینن و نادیارن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:40
إِنَّهُۥ لَقَوْلُ رَسُولٍ كَرِيمٍ
69:40
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له زاری پێغه‌مبه‌رێکی به‌ڕێزه‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، یاخود له ڕێگه‌ی فرستاده‌یه‌کی به‌ڕێزه‌وه پێتان ده‌گات که جوبره‌ئیلی فریشته‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:41
وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَاعِرٍ ۚ قَلِيلًا مَّا تُؤْمِنُونَ
69:41
دڵنیابن که ئه‌م قورئانه گوفتاری شاعیر نیه، ئه‌وه بۆ زۆر که‌متان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:42
وَلَا بِقَوْلِ كَاهِنٍ ۚ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ
69:42
گوفتاری فاڵچی و زێوانیش نیه، ئه‌وه بۆ زۆر که‌متان یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:43
تَنزِيلٌ مِّن رَّبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
69:43
به‌ڵکو ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه‌و نێردراوه‌ته خواره‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:44
وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَيْنَا بَعْضَ ٱلْأَقَاوِيلِ
69:44
خۆ ئه‌گه‌ر محمد صلی الله علیه وسلم هه‌ندێك قسه‌و گوفتار به‌ده‌م ئێمه‌وه هه‌ڵبه‌ستایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:45
لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِٱلْيَمِينِ
69:45
ئه‌وه به‌هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ده‌مانگرت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:46
ثُمَّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ ٱلْوَتِينَ
69:46
له‌وه‌ودوا ڕه‌گی دڵی ده‌پچڕێنین و ده‌یمرێنین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:47
فَمَا مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ عَنْهُ حَـٰجِزِينَ
69:47
ئه‌وسا هیچ که‌سێك نی یه له ئێوه به‌ربه‌ست و به‌رگری بکات له ئێمه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:48
وَإِنَّهُۥ لَتَذْكِرَةٌ لِّلْمُتَّقِينَ
69:48
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یاداوه‌ری و یادخستنه‌وه‌یه بۆ پارێزکاران و خوانه‌ناسان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:49
وَإِنَّا لَنَعْلَمُ أَنَّ مِنكُم مُّكَذِّبِينَ
69:49
ئێمه به‌ڕاستی چاك و ده‌زانین که له ئێوه‌دا که‌سانێك هه‌ن و په‌یدا ده‌بن ئه‌م قورئانه به‌درۆ ده‌زانن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:50
وَإِنَّهُۥ لَحَسْرَةٌ عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ
69:50
بێگومان قورئان له ڕۆژی دوایدا ده‌بێته هۆی ئاهو ناڵه‌و په‌شیمانی بێ سنوور بۆ بێ باوه‌ڕان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:51
وَإِنَّهُۥ لَحَقُّ ٱلْيَقِينِ
69:51
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌کی دڵنیا به‌خشه به ئیمانداران. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
69:52
فَسَبِّحْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلْعَظِيمِ
69:52
که‌واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار؛ به‌رده‌وام ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری مه‌زن و گه‌وره‌ت بکه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)