Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
43:1
حمٓ
43:1
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (الشوری) بده لاپه‌ره_483_. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:2
وَٱلْكِتَـٰبِ ٱلْمُبِينِ
43:2
سوێند به‌م په‌یامه ڕوون و ئاشکرایه، مه‌به‌ست قورئانه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:3
إِنَّا جَعَلْنَـٰهُ قُرْءَٰنًا عَرَبِيًّا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ
43:3
ئێمه ئه‌و کتێبه‌مان کردوه‌ه به قورئانێك، به‌زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵکو ژیری و بیروهۆشتان بخه‌نه کار (تالێی تێبگه‌ن و په‌یڕه‌وی بکه‌ن). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:4
وَإِنَّهُۥ فِىٓ أُمِّ ٱلْكِتَـٰبِ لَدَيْنَا لَعَلِىٌّ حَكِيمٌ
43:4
ئه‌م قورئانه له _لوح المحفوظ_ دا (که‌سه‌رچاوه‌ی قورئان و هه‌موو کتێبه‌کانی تری خوایه) پارێزراوه که زۆر به‌رزو به‌ڕێزه لامان و پڕه له دانایی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:5
أَفَنَضْرِبُ عَنكُمُ ٱلذِّكْرَ صَفْحًا أَن كُنتُمْ قَوْمًا مُّسْرِفِينَ
43:5
باشه، ئایا ده‌کرێت ئێمه وازتان لێ بهێنین و هۆشیاریتان نه‌که‌ینه‌وه به‌م قورئانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه هۆزێکی زیاده‌ڕه و لار‌و وێرن (نه‌خێر شتی وا له ئێمه ناوه‌شێته‌وه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:6
وَكَمْ أَرْسَلْنَا مِن نَّبِىٍّ فِى ٱلْأَوَّلِينَ
43:6
ئێمه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رمان ناردووه بۆ نه‌وه‌کانی ڕابووردوو تا سه‌رگه‌ردان نه‌بن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:7
وَمَا يَأْتِيهِم مِّن نَّبِىٍّ إِلَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
43:7
بێگومان هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که ئه‌وان گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:8
فَأَهْلَكْنَآ أَشَدَّ مِنْهُم بَطْشًا وَمَضَىٰ مَثَلُ ٱلْأَوَّلِينَ
43:8
که‌واته ئه‌بێت ئه‌م بێ بڕوایانه چاوه‌ڕێی چی بکه‌ن له‌کاتێکدا ئێمه دڕنده‌تر و به‌هه‌ڵمه‌تترمان له‌وان له‌ناو بردووه، ئیتر به‌سه‌رهات و ڕووداوی پێشینان به‌سه‌رچووه و تێپه‌ڕ یووه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:9
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ ٱلْعَزِيزُ ٱلْعَلِيمُ
43:9
خۆ ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه؟ له وه‌ڵامدا به‌دڵنیایی ده‌ڵێن: هه‌ر زاتی باڵاده‌ست و زانا دروستی کردوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:10
ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ مَهْدًا وَجَعَلَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا لَّعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ
43:10
ئه‌و خوایه‌ی که زه‌وی کردووه به لانکه‌ی ژیانتان، ڕێگه‌وبانی تیایدا بۆ ئاسان کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه مه‌به‌ست و ژیانتان ئاسان و ئاسووده بکه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:11
وَٱلَّذِى نَزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۢ بِقَدَرٍ فَأَنشَرْنَا بِهِۦ بَلْدَةً مَّيْتًا ۚ كَذَٰلِكَ تُخْرَجُونَ
43:11
هه‌روه‌ها ئه‌و خوایه له ئاسمانه‌وه به ئه‌ندازه‌یه‌کی دیاریی کراو بارانی باراندووه و ده‌فه‌رموێت، وڵاتی وشك و مردوومان پێ زیندوو کردۆته‌وه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئێوه‌ش له گۆڕه‌کانتان ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:12
وَٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْأَزْوَٰجَ كُلَّهَا وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلْفُلْكِ وَٱلْأَنْعَـٰمِ مَا تَرْكَبُونَ
43:12
هه‌ر ئه‌و زاته هه‌موو جووته‌کانی (له جیهانی ئاده‌میزاد و زینده‌واران و ڕوه‌ك و بێ گیانه‌کاندا) دروست کردووه، هه‌روه‌ها که‌شتی و جۆره‌کانی ئاژه‌ڵی بۆ ڕام هێناون، که بۆ سواریی سوودی لێ وه‌ربگرن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:13
لِتَسْتَوُۥا۟ عَلَىٰ ظُهُورِهِۦ ثُمَّ تَذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ رَبِّكُمْ إِذَا ٱسْتَوَيْتُمْ عَلَيْهِ وَتَقُولُوا۟ سُبْحَـٰنَ ٱلَّذِى سَخَّرَ لَنَا هَـٰذَا وَمَا كُنَّا لَهُۥ مُقْرِنِينَ
43:13
بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشتیان جێگیر ببن، دوایش یادی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارتان بکه‌نه‌وه کاتێك که سه‌قامگیر ده‌بن له‌سه‌ری، (چونکه جۆره‌ها هۆکاری هاتووچۆی بۆ سازاندوون) و بشڵێن: ستایش و به‌رزی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی که ئه‌مه‌ی بۆ ڕه‌خساندوین (خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌میهره‌بانی خۆی بۆی ڕام نه‌کردینایه) ئێمه نه‌مانده‌توانی ڕامیان بهێنین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:14
وَإِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ
43:14
ئێمه بێگومان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌رێینه‌وه. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌ر جارێك سواری وڵاخه‌که‌ی ببوایه سێ جار (الله أکبر) ی ده‌فه‌رموو، دوایی ده‌یفه‌رموو: سبحان الذی سخر لنا هذا وما کنا له مقرنین وإنا الی ڕبنا لمنقلبون). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:15
وَجَعَلُوا۟ لَهُۥ مِنْ عِبَادِهِۦ جُزْءًا ۚ إِنَّ ٱلْإِنسَـٰنَ لَكَفُورٌ مُّبِينٌ
43:15
باوه‌ڕ چه‌وته‌کان، هه‌ندێ له به‌نده‌کانی خوا، به‌خوا ده‌زانن (مه‌سیحییه‌کان ده‌ڵێن: عیسا کوڕی خوایه، جوو ده‌ڵێت: عوزه‌یر، بتپه‌رسته‌کان ده‌ڵێن: فریشته‌کان کچی خوان)!! به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی قه‌دری خوا نازانن و بێ باوه‌ڕێکی زۆر ئاشکران. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:16
أَمِ ٱتَّخَذَ مِمَّا يَخْلُقُ بَنَاتٍ وَأَصْفَىٰكُم بِٱلْبَنِينَ
43:16
ئایا ڕه‌واو ڕاسته، له‌وه‌ی که دروستی ده‌کات کچان بۆ خۆی بڕیار بدات و به‌خشینی کوڕانیش به‌ڕه‌وا بزانێت بۆ ئێوه؟! (ئه‌مانه هه‌مووی بیروباوه‌ڕی نه‌فامه‌کان بوون خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت هه‌ر به بۆچوونی خۆیان بیروباوه‌ڕیان پووچه‌ڵ بکاته‌وه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:17
وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِمَا ضَرَبَ لِلرَّحْمَـٰنِ مَثَلًا ظَلَّ وَجْهُهُۥ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ
43:17
کاتیکیش مژده بدرێت به یه‌کێکیان به‌وه‌ی که بۆ خوای میهره‌بان به ڕه‌وای زانیووه (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که کچیان بووه)، ئه‌وه ڕووخساری ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و له ده‌رووندا پیش ده‌خواته‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:18
أَوَمَن يُنَشَّؤُا۟ فِى ٱلْحِلْيَةِ وَهُوَ فِى ٱلْخِصَامِ غَيْرُ مُبِينٍ
43:18
ئایا که‌سێك به منداڵی خوا ڕه‌وا ده‌بینن، (که له‌باوی ئه‌واندا) هه‌رده‌م په‌روه‌رده ده‌کرێت له‌ناو خشڵ و ئارایش کردنی خۆیداو له شه‌ڕو شۆڕو جه‌نگیشدا ده‌رناکه‌وێت؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:19
وَجَعَلُوا۟ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ ٱلَّذِينَ هُمْ عِبَـٰدُ ٱلرَّحْمَـٰنِ إِنَـٰثًا ۚ أَشَهِدُوا۟ خَلْقَهُمْ ۚ سَتُكْتَبُ شَهَـٰدَتُهُمْ وَيُسْـَٔلُونَ
43:19
ئه‌و خوانه‌ناسانه فریشته‌کان که به‌نده‌ی خوای میهره‌بانن، به‌کچی خوایان ده‌دایه قه‌ڵه‌م!! ئایا ئه‌وان ئاماده‌ی دروستکردنیان بوون؟! له ئایینده‌دا ئه‌م بوختانه‌یان له‌سه‌ر ده‌نوسرێت و پرسیاریشیان لێ ده‌کرێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:20
وَقَالُوا۟ لَوْ شَآءَ ٱلرَّحْمَـٰنُ مَا عَبَدْنَـٰهُم ۗ مَّا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنْ عِلْمٍ ۖ إِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ
43:20
(بۆ پینه کردنی هه‌ڵویستی ناڕه‌وایان) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان بیویستایه... ئێمه ئه‌مانه‌مان نه‌ده‌په‌رست، وه نه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هیچ زانستی و زانیاریه‌ك ئه‌و قسه‌یه بکه‌ن، ئه‌مانه ته‌نها درۆ نه‌بێت هیچی تر ناڵێن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:21
أَمْ ءَاتَيْنَـٰهُمْ كِتَـٰبًا مِّن قَبْلِهِۦ فَهُم بِهِۦ مُسْتَمْسِكُونَ
43:21
ئایا ئه‌و خوانه‌ناسانه پێش ئه‌م قورئانه کتێبێکی ترمان بۆ ناردوون؟ تا پابه‌ندی بن و په‌یڕه‌وی بکه‌ن؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:22
بَلْ قَالُوٓا۟ إِنَّا وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا عَلَىٰٓ أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَىٰٓ ءَاثَـٰرِهِم مُّهْتَدُونَ
43:22
ئه‌وانه هیچی وا نیه، به‌ڵکو هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه باو‌و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر ئاین و به‌رنامه‌یه‌کی ئاوا دیووه، بێگومان ئێمه‌ش به‌شوێن ڕێبازی ئه‌واندا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین و ڕێنمووییمان وه‌رگرتووه!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:23
وَكَذَٰلِكَ مَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِى قَرْيَةٍ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَآ إِنَّا وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا عَلَىٰٓ أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَىٰٓ ءَاثَـٰرِهِم مُّقْتَدُونَ
43:23
هه‌ر به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان نه‌ناردووه بۆ هیچ شارێك، که خۆشگوزه‌رانه‌کان نه‌یانوتبێت: ئێمه باو‌و باپیرانی خۆمان بینیووه پابه‌ندی بیروباوه‌ڕێك بوون، بێگومان ئێمه‌ش چاو له‌وان ده‌که‌ین و په‌یڕه‌وی ئه‌وان ده‌که‌ین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:24
۞ قَـٰلَ أَوَلَوْ جِئْتُكُم بِأَهْدَىٰ مِمَّا وَجَدتُّمْ عَلَيْهِ ءَابَآءَكُمْ ۖ قَالُوٓا۟ إِنَّا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ كَـٰفِرُونَ
43:24
پێغه‌مبه‌ره‌که‌ش وتوویه‌تی: باشه... ئه‌گه‌ر له ڕێگه و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی باو و باپیرانتان چاکتریشم بۆ هێنان هه‌ر شوێنیان ده‌که‌ون؟! له وه‌ڵامدا وتیان: به‌ڕاستی ئێمه به‌و به‌رنامه و په‌یامه‌ی که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه کراوه بڕوا ناکه‌ین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:25
فَٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ
43:25
جا ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن، سه‌رنج بده و ببینه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی بڕوایان به په‌یامی پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد چۆن بوو. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:26
وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦٓ إِنَّنِى بَرَآءٌ مِّمَّا تَعْبُدُونَ
43:26
ئه‌و کاته بیهێنه‌وه یاد که ئیبراهیم به باوکی و هۆزه‌که‌ی خۆی وت: به‌ڕاستی من دووره په‌رێزم له‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یپه‌رستن... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:27
إِلَّا ٱلَّذِى فَطَرَنِى فَإِنَّهُۥ سَيَهْدِينِ
43:27
جگه له‌و زاته‌ی که دروستی کردووم، هه‌ر ئه‌ویش ڕێنموویم ده‌کات و ده‌مخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و دروست. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:28
وَجَعَلَهَا كَلِمَةًۢ بَاقِيَةً فِى عَقِبِهِۦ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ
43:28
ئه‌وسا ئیتر ئه‌و به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسیه‌ی هێشته‌وه بۆ هۆزو گه‌لانی دوای خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه ڕاسته. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:29
بَلْ مَتَّعْتُ هَـٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ وَرَسُولٌ مُّبِينٌ
43:29
خوا ده‌فه‌رموێت: جا من ئه‌وانه و باو و باپیرانیانم له خۆشگوزه‌رانیدا هێشته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی قورئان و پێغه‌مبه‌رێکی ئاشکرایان بۆ هات (تا په‌یامی خوایان بۆ ڕوون بکاته‌وه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:30
وَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ قَالُوا۟ هَـٰذَا سِحْرٌ وَإِنَّا بِهِۦ كَـٰفِرُونَ
43:30
کاتێکیش که حه‌ق و ڕاستیان پێگه‌یشت.. وتیان: ئه‌مه سیحر‌و جادووه و بێگومان ئێمه بێ باوه‌ڕین پێی.. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:31
وَقَالُوا۟ لَوْلَا نُزِّلَ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانُ عَلَىٰ رَجُلٍ مِّنَ ٱلْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ
43:31
هه‌روه‌ها بیانوویان گرت وتیان: ئه‌وه بۆ ئه‌م قورئانه دانه‌به‌زێنرا بۆ سه‌ر پیاوێکی گه‌وره له پیاوه گه‌وره‌کانی دوو شاره‌که؟! (مه‌به‌ستیان مه‌ککه و طائف بووه) - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:32
أَهُمْ يَقْسِمُونَ رَحْمَتَ رَبِّكَ ۚ نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُم مَّعِيشَتَهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَـٰتٍ لِّيَتَّخِذَ بَعْضُهُم بَعْضًا سُخْرِيًّا ۗ وَرَحْمَتُ رَبِّكَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ
43:32
ئایا ئه‌وانه ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆ دابه‌ش ده‌که‌ن؟! (که‌سانی شایسته ده‌دۆزنه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی؟!) له کاتێکدا ئێمه‌ین که ڕزق و ڕۆزیمان له نێوانیاندا دابه‌ش کردووه له ژیانی دنیادا و پله‌و پایه‌ی هه‌ندێکیمان به‌رزکردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێکیاندا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان کاروباری یه‌کتر ته‌واوبکه‌ن و که‌ڵك له توانایی ولێهاتوویی یه‌کتر وه‌ربگرن، جا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌هره‌و به‌خششانه‌دا ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری تۆ (که‌تایبه‌تی ئیماندارانه له قیامه‌تدا) له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی کۆی ده‌که‌نه‌وه (له ماڵ و سامان و هۆکاره‌کانی ڕابواردن) چاکترو به‌نرختره. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:33
وَلَوْلَآ أَن يَكُونَ ٱلنَّاسُ أُمَّةً وَٰحِدَةً لَّجَعَلْنَا لِمَن يَكْفُرُ بِٱلرَّحْمَـٰنِ لِبُيُوتِهِمْ سُقُفًا مِّن فِضَّةٍ وَمَعَارِجَ عَلَيْهَا يَظْهَرُونَ
43:33
ئه‌گه‌ر له‌به‌رئه‌وه نه‌بوایه خه‌ڵکی هه‌موو ده‌بوون به یه‌کپارچه (له بێ باوه‌ڕی و تاوانکاریدا)، ئه‌وه هه‌ر که‌س باوه‌ڕی به‌خوای میهره‌بان نه‌بوایه سه‌قفی خانووه‌که‌یمان له زیو بۆ دروست ده‌کرد، هه‌روه‌ها قادرمه و ئاسانسوارمان بۆ ده‌کردن تا به‌سه‌ریدا سه‌ربکه‌ون و ده‌ربکه‌ون... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:34
وَلِبُيُوتِهِمْ أَبْوَٰبًا وَسُرُرًا عَلَيْهَا يَتَّكِـُٔونَ
43:34
هه‌روه‌ها بۆ ماڵه‌کانیان قاپی و ده‌روازه‌ی زیو و کورسی و قه‌نه‌فه‌ی ڕازاوه‌شمان پێده‌به‌خشین تا پاڵ بده‌نه‌وه و شانی له‌سه‌ر داده‌ن... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:35
وَزُخْرُفًا ۚ وَإِن كُلُّ ذَٰلِكَ لَمَّا مَتَـٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَٱلْـَٔاخِرَةُ عِندَ رَبِّكَ لِلْمُتَّقِينَ
43:35
به هه‌موو جۆره نه‌خش و نیگارێکی جوان و ڕازاوه (دار‌و دیوار‌و سه‌قف و ده‌رگا و که‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌کانیانمان ده‌ڕازانده‌وه)، جا ئه‌وه هه‌ر هه‌مووی خۆشگوزه‌رانی ژیانی دنیا نه‌بێت هیچی تر نی یه، له کاتێکدا که ژیانی پڕ خۆشی و به‌خته‌وه‌ری نه‌بڕاوه لای په‌روه‌ردگارت بۆ خواناسان و دووره په‌رێزانه له گوناه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:36
وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْرِ ٱلرَّحْمَـٰنِ نُقَيِّضْ لَهُۥ شَيْطَـٰنًا فَهُوَ لَهُۥ قَرِينٌ
43:36
که‌سێك خۆی کوێر بکات له ئاستی قورئان و یادی خوای میهره‌بان، ئه‌وه ئێمه شه‌یتانێك ده‌که‌ینه مڵۆزمی و هه‌میشه ده‌بێته یار و یاوه‌ری و له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:37
وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ
43:37
بێگومان ئه‌و شه‌یتانانه، ڕێگه‌ی ڕاستیان لێ ده‌گرن و وایان لێده‌که‌ن که وابزانن به‌دڵنیایی له‌سه‌ر ڕێبازێکی چاك و ڕاستن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:38
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَنَا قَالَ يَـٰلَيْتَ بَيْنِى وَبَيْنَكَ بُعْدَ ٱلْمَشْرِقَيْنِ فَبِئْسَ ٱلْقَرِينُ
43:38
تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵه‌تاوه‌که دێته لامان (له قیامه‌تدا خۆی و شه‌یتانه‌که‌ی ئاماده ده‌کرێن بۆ لێپرسینه‌وه) ئه‌وه به شه‌یتانه‌که‌ی ده‌ڵێت: خۆزگه نێوانی من و تۆ به قه‌ده‌ر ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له‌یه‌ك دوور بوایه، ئای که هاوڕێیه‌کی ناله‌بارو خراپ بوویت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:39
وَلَن يَنفَعَكُمُ ٱلْيَوْمَ إِذ ظَّلَمْتُمْ أَنَّكُمْ فِى ٱلْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ
43:39
ئه‌مڕۆ ئه‌و قسه و گله‌یی و بناشتانه هه‌رگیز سوودتان پێ ناگه‌یه‌نن، (چونکه) کاتی خۆی ئێوه سته‌متان له خۆتان و خه‌ڵکیش کردووه، ئێسته بێگومان هه‌ردوولاتان له سزا‌و ئازاردا به‌شدارن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:40
أَفَأَنتَ تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ أَوْ تَهْدِى ٱلْعُمْىَ وَمَن كَانَ فِى ضَلَـٰلٍ مُّبِينٍ
43:40
ئایا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌و بێ باوه‌ڕه‌ی که وه‌ك که‌ڕ وایه گوێبیست ده‌که‌یت؟ یان ئه‌وه‌ی کوێره هیدایه‌تی ده‌ده‌یت؟! یاخود ئه‌و که‌سه‌ی له گومڕایی ئاشکرادا ڕۆچووه ڕێنموویی ده‌که‌یت؟! (دیاره ئه‌وه حاڵیان بێت هیدایه‌تیان ئاسان نیه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:41
فَإِمَّا نَذْهَبَنَّ بِكَ فَإِنَّا مِنْهُم مُّنتَقِمُونَ
43:41
جا ئه‌گه‌ر تۆ له‌ناو به‌رین و بتمرێنین، ئه‌وه ئێمه بێگومان تۆڵه‌یان هه‌ر لێده‌سێنین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:42
أَوْ نُرِيَنَّكَ ٱلَّذِى وَعَدْنَـٰهُمْ فَإِنَّا عَلَيْهِم مُّقْتَدِرُونَ
43:42
یاخود ئه‌نجامی ئه‌وهه‌ڕه‌شه‌یه‌ی لێمان کردوون نیشانی تۆی ده‌ده‌ین، چونکه بێگومان ئێمه توانا‌مان به‌سه‌ریاندا هه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:43
فَٱسْتَمْسِكْ بِٱلَّذِىٓ أُوحِىَ إِلَيْكَ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ
43:43
که‌واته تۆ بێ خه‌م به‌و پابه‌ندی ئه‌وه‌به که نیگات بۆ کراوه، چونکه تۆ به‌ڕاستی له‌سه‌ر ڕێگه و ڕێباز و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستیت (له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ئاڕاسته ده‌کرێیت). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:44
وَإِنَّهُۥ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ ۖ وَسَوْفَ تُسْـَٔلُونَ
43:44
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ خۆت و بۆ قه‌ومه‌که‌ت، له ئاینده‌شدا پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:45
وَسْـَٔلْ مَنْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رُّسُلِنَآ أَجَعَلْنَا مِن دُونِ ٱلرَّحْمَـٰنِ ءَالِهَةً يُعْبَدُونَ
43:45
تۆ له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که ناردوومانه پێش تۆ بپرسه، ئایا جگه له خوای میهره‌بان خوای ترمان دیاری کردووه که به‌ندایه‌تی بۆ بکرێت. (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران یه‌کێکه) - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:46
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَـٰتِنَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَقَالَ إِنِّى رَسُولُ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
43:46
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه مو‌سا پێغه‌مبه‌رمان نارد به به‌ڵگه و نیشانه‌کانمانه‌وه بۆ لای فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی، پێی ڕاگه‌یاندن که: به‌ڕاستی من ڕه‌وانه‌کراوی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانم. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:47
فَلَمَّا جَآءَهُم بِـَٔايَـٰتِنَآ إِذَا هُم مِّنْهَا يَضْحَكُونَ
43:47
که‌چی که هاته لایان به به‌ڵگه و موعجیزه‌کانمانه‌وه، سه‌ریان سوڕماو گاڵته و پێکه‌نینیان به موعجیزه‌کانی ده‌هات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:48
وَمَا نُرِيهِم مِّنْ ءَايَةٍ إِلَّا هِىَ أَكْبَرُ مِنْ أُخْتِهَا ۖ وَأَخَذْنَـٰهُم بِٱلْعَذَابِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ
43:48
هیچ موعجیزه‌یه‌کمان نیشان نه‌داون، که له‌وی تر گه‌وره‌تر نه‌بووبێت، (جا که باوه‌ڕیان نه‌هێناوه) گرفتاری تاڵی و ناخۆشی و سزامان کردن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه و به‌خۆدا بچنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:49
وَقَالُوا۟ يَـٰٓأَيُّهَ ٱلسَّاحِرُ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ إِنَّنَا لَمُهْتَدُونَ
43:49
که‌چی به موسایان وت: ئه‌ی جادووگه‌ر!! له په‌روه‌ردگارت داوا بکه بۆمان، به‌و په‌یمانه‌ی به‌تۆی داوه بابه‌ڵاو ناخۆشیمان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت بێگومان ئێمه له هیدایه‌ت دراوان ده‌بین!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:50
فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ ٱلْعَذَابَ إِذَا هُمْ يَنكُثُونَ
43:50
جاهه‌ر که به‌ڵاو ناخۆشیمان له‌سه‌ر لابردن خێرا به‌ڵێن و په‌یمانه‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شاند. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:51
وَنَادَىٰ فِرْعَوْنُ فِى قَوْمِهِۦ قَالَ يَـٰقَوْمِ أَلَيْسَ لِى مُلْكُ مِصْرَ وَهَـٰذِهِ ٱلْأَنْهَـٰرُ تَجْرِى مِن تَحْتِىٓ ۖ أَفَلَا تُبْصِرُونَ
43:51
فیرعه‌ون جاڕیدا به‌ناو قه‌وم و گه‌له‌که‌یدا وتی: ئه‌ی قه‌وم و گه‌لم، من پاشای میصرم و فه‌رمانڕه‌وای ئه‌م وڵاته‌م، ئه‌م ڕووبارانه‌ش به‌به‌ر کۆشکه‌کانمدا ده‌ڕوات، ئایا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی من نابینن؟!.. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:52
أَمْ أَنَا۠ خَيْرٌ مِّنْ هَـٰذَا ٱلَّذِى هُوَ مَهِينٌ وَلَا يَكَادُ يُبِينُ
43:52
به‌ڵکو نابینن من چاکترم له‌و که‌سه‌ی ناوبانگی نی یه و که‌سایه‌تیه‌کی لاواز‌و نه‌ناسراوه و زمان پاراو نی یه و له‌وانه نی یه بتوانێت چاك خه‌ڵکی تێبگه‌یه‌نێت؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:53
فَلَوْلَآ أُلْقِىَ عَلَيْهِ أَسْوِرَةٌ مِّن ذَهَبٍ أَوْ جَآءَ مَعَهُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ مُقْتَرِنِينَ
43:53
جا ئه‌وه بۆچی بازنی ئاڵتون و زێڕی پێشکه‌ش ناکرێت (تانیشانه بێت بۆ پایه‌داری؟!)یان ئه‌وه بۆ فریشته له‌گه‌ڵیدا نه‌هاتن بۆ بانگه‌واز کردن و پشتیوانی لێکردنی؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:54
فَٱسْتَخَفَّ قَوْمَهُۥ فَأَطَاعُوهُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًا فَـٰسِقِينَ
43:54
فیرعه‌ون هیچ نرخی دانه‌نا بۆ قه‌وم و گه‌له‌که‌ی، به سووکی سه‌یری ده‌کردن، ئه‌وانیش ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری بوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێکی فاسق و تاوانبار و گوناهکار بوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:55
فَلَمَّآ ءَاسَفُونَا ٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَـٰهُمْ أَجْمَعِينَ
43:55
خوا فه‌رمووی: جا کاتێك ئێمه‌یان تووڕه کرد‌و ڕقی ئێمه‌یان هه‌ستان، ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن، هه‌ر هه‌موویانمان له ده‌ریادا خنکاندو نوقم کرد... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:56
فَجَعَلْنَـٰهُمْ سَلَفًا وَمَثَلًا لِّلْـَٔاخِرِينَ
43:56
جا کردمانن به پێشه‌نگی تیاچووه‌کان و په‌ند و عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی تری دوای ئه‌وان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:57
۞ وَلَمَّا ضُرِبَ ٱبْنُ مَرْيَمَ مَثَلًا إِذَا قَوْمُكَ مِنْهُ يَصِدُّونَ
43:57
کاتێکیش باسی کوڕه‌که‌ی مه‌ریه‌م_عیسا_ به‌نموونه هێنرابێته‌وه، ده‌ستبه‌جێ قه‌وم و هۆزه‌که‌ی تۆ مله‌جه‌ڕێیان کردووه و سه‌ریان باداوه و ته‌سلیمی حه‌ق نه‌بوون (به باسکردنی سه‌غڵه‌ت بوون).... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:58
وَقَالُوٓا۟ ءَأَـٰلِهَتُنَا خَيْرٌ أَمْ هُوَ ۚ مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلًۢا ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌ خَصِمُونَ
43:58
وتویانه ئایا په‌رستراوه‌کانی ئێمه شایانی په‌رستنن یان ئه‌و؟! واته_عیسا_، ئه‌و نموونانه‌یان بۆ تۆ نه‌ده‌هێنایه‌وه، ته‌نها بۆ موجاده‌له نه‌بێت، (وه‌نه‌بێت به‌شوێن حه‌ق و ڕاستیدا بگه‌ڕێن)، به‌ڵکو ئه‌وانه که‌سانێکن هه‌میشه حه‌ز به دوژمنایه‌تی و ئاژاوه و ململانێی بێ سه‌روبن ده‌که‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:59
إِنْ هُوَ إِلَّا عَبْدٌ أَنْعَمْنَا عَلَيْهِ وَجَعَلْنَـٰهُ مَثَلًا لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ
43:59
ئه‌و عیسایه ته‌نها به‌نده‌یه‌کی ئێمه بوو که نازو نیعمه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێبه‌خشی و کردمانه نموونه‌یه‌کی چاك بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل تا شوێنی بکه‌ون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:60
وَلَوْ نَشَآءُ لَجَعَلْنَا مِنكُم مَّلَـٰٓئِكَةً فِى ٱلْأَرْضِ يَخْلُفُونَ
43:60
ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئێوه‌مان ده‌کرده فریشته وله زه‌ویدا نیشته‌جێمان ده‌کردن و هه‌موو فه‌رمانبه‌ردار ده‌بوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:61
وَإِنَّهُۥ لَعِلْمٌ لِّلسَّاعَةِ فَلَا تَمْتَرُنَّ بِهَا وَٱتَّبِعُونِ ۚ هَـٰذَا صِرَٰطٌ مُّسْتَقِيمٌ
43:61
به‌ڕاستی له دایکبوونی عیسا، به‌بێ باوك، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قیامه‌ت، که‌واته به‌گومان مه‌بن لێی و باوه‌ڕی پێبهێنن و پێیان بڵێ: هه‌ر په‌یڕه‌وی له زاتی من بکه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕێگه‌ی ڕاست و دروست. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:62
وَلَا يَصُدَّنَّكُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ ۖ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ
43:62
خه‌ڵکینه هه‌وڵ بده‌ن با شه‌یتان ڕێتان پێ نه‌گرێت و له ڕێی ڕاست لاتان نه‌دات چونکه بێگومان ئه‌و دوژمنێکی ئاشکراتانه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:63
وَلَمَّا جَآءَ عِيسَىٰ بِٱلْبَيِّنَـٰتِ قَالَ قَدْ جِئْتُكُم بِٱلْحِكْمَةِ وَلِأُبَيِّنَ لَكُم بَعْضَ ٱلَّذِى تَخْتَلِفُونَ فِيهِ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ
43:63
کاتێك عیسا به موعجیزه‌ی ئاشکراوه ڕه‌وانه‌کرا بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل وتی: به‌ڕاستی من حیکمه‌ت و داناییم بۆ هێناون، هه‌روه‌ها زانیاری ئه‌وه‌شم پێ یه که ئه‌و شتانه‌تان بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌یه و ڕاو بۆچونتان له‌سه‌ری جیاوازه، جا ئێوه له خوا بترسن و گوێڕایه‌ڵی من بکه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:64
إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ رَبِّى وَرَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۚ هَـٰذَا صِرَٰطٌ مُّسْتَقِيمٌ
43:64
به‌ڕاستی خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری منیش و ئێوه‌شه، ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن، هه‌ر ئه‌مه‌شه ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:65
فَٱخْتَلَفَ ٱلْأَحْزَابُ مِنۢ بَيْنِهِمْ ۖ فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْ عَذَابِ يَوْمٍ أَلِيمٍ
43:65
پاشان ده‌سته و گرۆهه‌کان جیاوازی که‌وته نێوانیان له‌سه‌ر عیسا خۆی، وه‌یل و قوڕبه‌سه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه و سته‌م ده‌که‌ن، له سزا‌و ئازاری ڕۆژێکی پڕ ئێش. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:66
هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا ٱلسَّاعَةَ أَن تَأْتِيَهُم بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ
43:66
ئایا ئه‌وانه جگه‌له هاتنی قیامه‌ت چاوه‌ڕوانی چی تر ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ستی پێناکه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:67
ٱلْأَخِلَّآءُ يَوْمَئِذٍۭ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا ٱلْمُتَّقِينَ
43:67
دۆستان و براده‌ران هه‌ر هه‌موو له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن، هه‌موو ڕقیان له یه‌ك ده‌بێته‌وه، جگه له‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو خواناسین کۆ بوونه‌ته‌وه و برایه‌تییان به‌رپا کردووه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:68
يَـٰعِبَادِ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمُ ٱلْيَوْمَ وَلَآ أَنتُمْ تَحْزَنُونَ
43:68
خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه هیچ ترس و بیمێکتان نابێت وهیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك ڕووتان تێ ناکات... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:69
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا وَكَانُوا۟ مُسْلِمِينَ
43:69
ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ئه‌و که‌سانه‌ن که کاتی خۆی باوه‌ڕیان هێناوه به ئایه‌ته‌کانی ئێمه و نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریمان له بوونه‌وه‌ردا و ئیماندار‌و موسڵمانیش بوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:70
ٱدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ أَنتُمْ وَأَزْوَٰجُكُمْ تُحْبَرُونَ
43:70
پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه به‌هه‌شته‌وه خۆتان و هاوسه‌رانتان، خۆتان و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئێوه خواناس بوون و له‌وێ ژیانی کامه‌رانی و شادی و به‌خته‌وه‌ریتان پێ ده‌درێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:71
يُطَافُ عَلَيْهِم بِصِحَافٍ مِّن ذَهَبٍ وَأَكْوَابٍ ۖ وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ ٱلْأَنفُسُ وَتَلَذُّ ٱلْأَعْيُنُ ۖ وَأَنتُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ
43:71
له‌سه‌ر سینی و کوپی ئاڵتون جۆره‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ی جوان و ڕازاوه و تام خۆش و بۆن خۆشیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن و له‌و به‌هه‌شته‌دا هه‌رچی نه‌فس حه‌زی لێ بکات و دڵ بیخوازێت و چاو حه‌ز به‌دیتنی بکات ئاماده‌یه و ئێوه، ئه‌ی خواناس و پاکان، ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌شی تیادا ده‌به‌نه سه‌ر. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:72
وَتِلْكَ ٱلْجَنَّةُ ٱلَّتِىٓ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
43:72
(خوای میهره‌بان ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵخۆشیان ده‌کات، کاتێك پێیان ده‌فه‌رموێت): ئا ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که ئێستا ئێوه بوونه‌ته خاوه‌نی، وه‌ك میراتیی شایسته‌ی خۆتانه، به‌هۆی ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:73
لَكُمْ فِيهَا فَـٰكِهَةٌ كَثِيرَةٌ مِّنْهَا تَأْكُلُونَ
43:73
میوه‌هاتی زۆر و ههمهجۆر تیایدا بۆتان ئاماده‌یه و لێی ده‌خۆن (هه‌رگیز ته‌واو نابێت و که‌م ناکات). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:74
إِنَّ ٱلْمُجْرِمِينَ فِى عَذَابِ جَهَنَّمَ خَـٰلِدُونَ
43:74
به‌ڕاستی تاوانبار و تاوانکاران له‌ناو ئازار و سزای دۆزه‌خدا به‌هه‌میشه‌یی ده‌مێننه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:75
لَا يُفَتَّرُ عَنْهُمْ وَهُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ
43:75
ئازار‌و سزا له سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه، له کاتێکدا هه‌مووشیان تیایدا نا‌ئومێد و بێ هیوان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:76
وَمَا ظَلَمْنَـٰهُمْ وَلَـٰكِن كَانُوا۟ هُمُ ٱلظَّـٰلِمِينَ
43:76
جا وه‌نه‌بێت ئێمه سته‌ممان لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌مکار بوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:77
وَنَادَوْا۟ يَـٰمَـٰلِكُ لِيَقْضِ عَلَيْنَا رَبُّكَ ۖ قَالَ إِنَّكُم مَّـٰكِثُونَ
43:77
دۆزه‌خیه‌کان هاوار ده‌که‌ن، ئه‌ی مالك (که فریشته‌ی سه‌رپه‌رشتیاره): ده‌با په‌روه‌ردگارت بمانکوژێت، ده‌با بمرین و کۆتایی به‌م سه‌غڵه‌تیه‌مان بێت، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: به‌ڕاستی ئه‌وه جێتانه و تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌بێت بمێننه‌وه (ئا به‌و شێوه‌یه قورئان باسی به‌خته‌وه‌ران و باسی به‌دبه‌خت و ناپوخته‌کان ده‌خاته به‌رچاو، ئه‌وسا دێته‌وه بۆ دنیا و ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه به‌رپا ببێت خه‌ڵکی فریای خۆیان بکه‌ون): - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:78
لَقَدْ جِئْنَـٰكُم بِٱلْحَقِّ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَكُمْ لِلْحَقِّ كَـٰرِهُونَ
43:78
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه په‌یامی حه‌ق و ڕاستیمان بۆ ئێوه ڕه‌وانه کردون که‌چی زۆربه‌تان حه‌زتان له حه‌ق و ڕاستی نیه ه لێی بێزارن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:79
أَمْ أَبْرَمُوٓا۟ أَمْرًا فَإِنَّا مُبْرِمُونَ
43:79
ئه‌وانه هه‌ر کاتێك بڕیارێك بده‌ن و پیلانێك بگێڕن دژی موسڵمانان، ئه‌وه بێگومان ئێمه پیلانه‌که به‌سه‌ریاندا ده‌شکێنینه‌وه و به زه‌ره‌ری خۆیان ته‌واوی ده‌که‌ین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:80
أَمْ يَحْسَبُونَ أَنَّا لَا نَسْمَعُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَىٰهُم ۚ بَلَىٰ وَرُسُلُنَا لَدَيْهِمْ يَكْتُبُونَ
43:80
ئایا ئه‌وانه واده‌زانن که ئێمه له نهێنی و چپه‌یان بێئاگاین و نابیستین؟! نه‌خێر وانی یه، ئێمه زۆر ئاگادارین و فریشته چاودێره‌کانیشمان که هه‌میشه له نزیکیانه‌وه‌ن، ورد‌و درشتی گوفتارو کرداریان تۆمار ده‌که‌ین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:81
قُلْ إِن كَانَ لِلرَّحْمَـٰنِ وَلَدٌ فَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلْعَـٰبِدِينَ
43:81
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و خوانه‌ناسانه بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان کوڕی ببوایه من یه‌که‌م که‌س ده‌بووم له‌و که‌سانه‌ی که ملکه‌چ ده‌بووم!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:82
سُبْحَـٰنَ رَبِّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ رَبِّ ٱلْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ
43:82
پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، بۆ په‌روه‌ردگاری عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی، ده‌رباره‌ی ئه‌و گوفتاره ناقوڵاو بێ سه‌رو بنانه‌ی که نه‌فامان بۆ په‌روه‌ردگار هه‌ڵی ده‌به‌ستن - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:83
فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا۟ وَيَلْعَبُوا۟ حَتَّىٰ يُلَـٰقُوا۟ يَوْمَهُمُ ٱلَّذِى يُوعَدُونَ
43:83
جارێ وازیان لێ بهێنه، با هه‌ر ڕۆبچن له قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌قدا و با هه‌ر گه‌مه و یاری بکه‌ن، هه‌تا ده‌گه‌نه ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه ده‌رباره‌ی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:84
وَهُوَ ٱلَّذِى فِى ٱلسَّمَآءِ إِلَـٰهٌ وَفِى ٱلْأَرْضِ إِلَـٰهٌ ۚ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْعَلِيمُ
43:84
خوا ئه‌و زاته‌یه که هه‌ر ئه‌و، خوای ئاسمانه و هه‌ر ئه‌و خوای زه‌ویشه و هه‌ر ئه‌وه که دانا و زانایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:85
وَتَبَارَكَ ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَعِندَهُۥ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
43:85
ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه زۆر موباره‌ك و خێربه‌خش و پاك و بێ گه‌رده و هه‌ر ئه‌و ده‌زانێت که‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:86
وَلَا يَمْلِكُ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ ٱلشَّفَـٰعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بِٱلْحَقِّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ
43:86
(ئه‌وه‌ش چاك بزانن) ئه‌و ڕۆژه، ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان ده‌یانپه‌رستن له جیاتی خوا تکاو شه‌فاعه‌تیان به‌ده‌ست نیه، مه‌گه‌ر که‌سێك که شایه‌تی ڕاستی دابێت و بزانێت کێ شایسته‌ی تکا بۆکردنه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:87
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ
43:87
سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌و خوانه‌ناسانه بپرسیت: کێ دروستی کردوون، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن (الله)، که‌وابوو به‌ره‌و چی و به‌ره‌و کوێ له ڕێبازی یه‌کخواناسی لاده‌درێن و شوێنی ناحه‌قی ده‌که‌ون؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:88
وَقِيلِهِۦ يَـٰرَبِّ إِنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ قَوْمٌ لَّا يُؤْمِنُونَ
43:88
سوێند به گوفتاری پێغه‌مبه‌ر که وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌مانه قه‌وم و هۆزێکن، باوه‌ڕ ناهێنن بیرناکه‌نه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
43:89
فَٱصْفَحْ عَنْهُمْ وَقُلْ سَلَـٰمٌ ۚ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ
43:89
ده تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌به‌ر ئه‌وه چاوپۆشیان لێ بکه و لێیان ببووره، سه‌لامیان لێ بکه و نه‌رم به له‌گه‌ڵیان، له ئاینده‌دا ده‌زانن چی‌یان به‌سه‌ر دێت و خۆیان ده‌بیننه‌وه، یاخود تێده‌گه‌ن و باوه‌ڕ ده‌هێنن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)