Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
28:1
طسٓمٓ
28:1
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقره) بده. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:2
تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْكِتَـٰبِ ٱلْمُبِينِ
28:2
ئه‌وه چه‌ند ئایه‌تێكه له ئایه‌ته‌كانی ئه‌م قورئانه ڕوون و ئاشكرایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:3
نَتْلُوا۟ عَلَيْكَ مِن نَّبَإِ مُوسَىٰ وَفِرْعَوْنَ بِٱلْحَقِّ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ
28:3
ئێمه هه‌ندێك له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی گرنگی ڕاست و نه‌گۆڕی مو‌سا و فیرعه‌ون ده‌خوێنینه‌وه به‌سه‌رتدا، بۆ ئه‌وه‌ی سوود بگه‌یه‌نین به گه‌لێك كه بڕوا ده‌هێنن (تا ببێته په‌ندو ئامۆژگاری). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:4
إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلَا فِى ٱلْأَرْضِ وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًا يَسْتَضْعِفُ طَآئِفَةً مِّنْهُمْ يُذَبِّحُ أَبْنَآءَهُمْ وَيَسْتَحْىِۦ نِسَآءَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلْمُفْسِدِينَ
28:4
بێگومان فیرعه‌ون زاڵ و دڕنده بوو له وڵته‌كه‌یدا، خه‌ڵكه‌كه‌ی پارچه پارچه كرد (جیاوازی خسته نێوانیانه‌وه)، ده‌سته‌یه‌كیانی ده‌چه‌وسانده‌وه و لوازی ده‌كردن، منداڵه نێرینه‌كانی سه‌رده‌بڕین، كچان و ئافره‌تانی (به‌زه‌لیلی ده‌هێشته‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و سته‌مكاره یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی تۆوی خراپی ده‌چاند. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:5
وَنُرِيدُ أَن نَّمُنَّ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمُ ٱلْوَٰرِثِينَ
28:5
ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ده‌روو بكه‌ینه‌وه له چه‌وساوه‌كان و منه‌تی خێر بكه‌ین به‌سه‌ر لوازكراوه‌كاندا له وڵتداو ده‌مانه‌وێت بیانكه‌ینه پێشه‌واو بیانكه‌ینه میراتگری سامان و ده‌ساڵتی سته‌مكاران. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:6
وَنُمَكِّنَ لَهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَنُرِىَ فِرْعَوْنَ وَهَـٰمَـٰنَ وَجُنُودَهُمَا مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَحْذَرُونَ
28:6
هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت پایه‌داریان بكه‌ین و ده‌سه‌ڵتیان بچه‌سپێنین له وڵتداو، ئه‌وه پێش بهێنین بۆ فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازانیان كه‌لێی ده‌ترسان (ئه‌م به‌ڵێنه خواییه به‌ویستی په‌روه‌ردگاری باڵده‌ست دووباره ده‌بێته‌وه بۆ ئیمانداران له بارودۆخی تایبه‌تی و گونجاو‌دا). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:7
وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰٓ أُمِّ مُوسَىٰٓ أَنْ أَرْضِعِيهِ ۖ فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِى ٱلْيَمِّ وَلَا تَخَافِى وَلَا تَحْزَنِىٓ ۖ إِنَّا رَآدُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
28:7
ئێمه دایكی موسامان ئاگاداركرد، كه شیری بداتێ و (پێمان وت) جا كاتێك مه‌ترسیت پایدا كرد له‌وه‌ی كه پێی بزانرێت فڕێی بده‌ره ڕووباری (نیله‌وه) نه بترسه (له‌وه‌ی تووشی به‌ڵ ببێت) نه خه‌فه‌تیشی بۆ بخۆ، چونكه ئێمه به‌ڕاستی ده‌یگێڕینه‌وه بۆ ڵت و له‌ئاینده‌شدا ده‌یكه‌ین به‌یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ره په‌یامداره‌كان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:8
فَٱلْتَقَطَهُۥٓ ءَالُ فِرْعَوْنَ لِيَكُونَ لَهُمْ عَدُوًّا وَحَزَنًا ۗ إِنَّ فِرْعَوْنَ وَهَـٰمَـٰنَ وَجُنُودَهُمَا كَانُوا۟ خَـٰطِـِٔينَ
28:8
ئه‌وسا ئیتر دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون هه‌ڵیان گرته‌وه، تا سه‌ره‌نجام ببهێته دوژمن و خه‌فه‌ت بۆیان، به‌ڕاستی فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازه‌كانیان گوناهكارو تاوانبار و هه‌ڵه بوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:9
وَقَالَتِ ٱمْرَأَتُ فِرْعَوْنَ قُرَّتُ عَيْنٍ لِّى وَلَكَ ۖ لَا تَقْتُلُوهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوْ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدًا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ
28:9
(كاتێك فیرعه‌ون موسای ساوای بینی فه‌رمانی كوشتنی ده‌ركرد) خێزانه‌كه‌ی نه‌یهێشت و وتی: هیوادارم ببێته مایه‌ی خۆشحاڵی و چاوروونی بۆ منیش و بۆ تۆش، مه‌یكوژن، به‌ڵكو له‌ئاینده‌دا سوودمان پێ بگه‌یه‌نێت، یان ده‌یكه‌ینه كوڕی خۆمان، له كاتێكدا ئه‌وان هه‌ر پێی نازانن و هه‌ستی پێ ناكه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:10
وَأَصْبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَـٰرِغًا ۖ إِن كَادَتْ لَتُبْدِى بِهِۦ لَوْلَآ أَن رَّبَطْنَا عَلَىٰ قَلْبِهَا لِتَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ
28:10
ئه‌وسا دایكی مو‌سا هه‌ستی به‌بێتاقه‌تی و به بۆشاییه‌كی زۆر ده‌كرد له دڵ و ده‌رونی خۆیدا، به‌ڕاستی خه‌ریك بوو ڕازه‌كه ئاشكرا بكات، ئه‌گه‌ر ئێمه دڵیمان دامه‌زراو نه‌كردایه تا له‌و كه‌سانه بێت كه بڕوایان به به‌ڵێنی خوا هه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:11
وَقَالَتْ لِأُخْتِهِۦ قُصِّيهِ ۖ فَبَصُرَتْ بِهِۦ عَن جُنُبٍ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ
28:11
پاشان به‌خوشكه‌كه‌ی موسای وت: بڕۆ به شوێنی‌دا، (دوای تاوێك) له كه‌نارێكه‌وه (موسای به‌باوه‌شی ئافره‌تێكه‌وه) بینی، ئه‌وان هه‌ستیان به‌وه نه‌كرد (كه خوشكه‌كه‌ی چاودێری ده‌كات). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:12
۞ وَحَرَّمْنَا عَلَيْهِ ٱلْمَرَاضِعَ مِن قَبْلُ فَقَالَتْ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰٓ أَهْلِ بَيْتٍ يَكْفُلُونَهُۥ لَكُمْ وَهُمْ لَهُۥ نَـٰصِحُونَ
28:12
ئێمه پێشتر هه‌رچی ئافره‌تی شیرده‌ره له‌ومان حه‌رام كرد، خوشكه‌كه‌ی (به‌مه‌ی زانی حه‌كیمانه له كۆشك نزیك بۆوه) وتی: ئایا ناونیشانی ماڵێكتان پێ بڵێم كه ئه‌و مناڵه‌تان بۆ به‌خێو بكه‌ن، دڵسۆز‌و میهره‌بانیش بن بۆی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:13
فَرَدَدْنَـٰهُ إِلَىٰٓ أُمِّهِۦ كَىْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
28:13
به‌و شێوه‌یه گێرامانه‌وه بۆ لای دایكی تا دڵنیاو دڵ ئارام بێت و چاوی به‌دیتنی ئاسوده ببێت ئیتر خه‌فه‌ت نه‌خوات و لای ڕوون بێت كه به‌ڵینی خوا حه‌ق و ڕاسته، به‌ڵام زۆربه‌ی (ئه‌و خه‌ڵكه) نازانن و هه‌ستی په ناكه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:14
وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَٱسْتَوَىٰٓ ءَاتَيْنَـٰهُ حُكْمًا وَعِلْمًا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
28:14
(دوای چه‌ند ساڵ) كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته ئه‌وپه‌ری هێزو توانایی، ئێمه‌ش حیكمه‌ت و دانایی و زانیاریمان پێبه‌خشی، هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاكه‌كاران ده‌ده‌ینه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:15
وَدَخَلَ ٱلْمَدِينَةَ عَلَىٰ حِينِ غَفْلَةٍ مِّنْ أَهْلِهَا فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيْنِ يَقْتَتِلَانِ هَـٰذَا مِن شِيعَتِهِۦ وَهَـٰذَا مِنْ عَدُوِّهِۦ ۖ فَٱسْتَغَـٰثَهُ ٱلَّذِى مِن شِيعَتِهِۦ عَلَى ٱلَّذِى مِنْ عَدُوِّهِۦ فَوَكَزَهُۥ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيْهِ ۖ قَالَ هَـٰذَا مِنْ عَمَلِ ٱلشَّيْطَـٰنِ ۖ إِنَّهُۥ عَدُوٌّ مُّضِلٌّ مُّبِينٌ
28:15
(مو‌سا) له‌كاتی غه‌فڵه‌تی خه‌ڵكی شاردا خۆی كرد به شه‌قام و بازاردا، بینی دوو پیاو شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یان له تایفه‌ی خۆیه‌تی و ئه‌مه‌شیان له ده‌سته‌ی دوژمنه‌كه‌یه‌تی (سه‌ربازی فیرعه‌ونه)، ئه‌وه‌ی خزمی خۆی بوو موسای بینی هاواری لێ‌كرد كه فریای بكه‌وێت و زاڵی بكات به سه‌ر دوژمنه‌كه‌یدا، موساش به‌په‌له چوو به‌ده‌میه‌وه بۆكزه‌كی ماڵی به كابرای (قبطی دا)و كوشتی، مو‌سا په‌شیمان بۆوه له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئه‌م كاره شه‌یتان پێی كردم (من نه‌مده‌ویست بیكوژم) به ڕاستی شه‌یتان دوژمنێكی گومڕاو ئاشكرایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:16
قَالَ رَبِّ إِنِّى ظَلَمْتُ نَفْسِى فَٱغْفِرْ لِى فَغَفَرَ لَهُۥٓ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
28:16
(ئینجا ده‌سته‌كانی به‌رز كرده‌وه و) وتی: په‌روه‌ردگاره من به‌ڕاستی سته‌مم له خۆم كرد كاتێك له ده‌ستم ده‌رچوو ئه‌و كابرایه‌م كوشت، لێم ببووره و بمبه‌خشه، جا خوای میهره‌بانیش لێی خۆش‌بوو، بێگومان ئه‌و زاتێكی لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:17
قَالَ رَبِّ بِمَآ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ فَلَنْ أَكُونَ ظَهِيرًا لِّلْمُجْرِمِينَ
28:17
(مو‌سا هه‌ستی كرد په‌روه‌ردگاری نزای گیرا كردوه بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارا ماده‌م ئاوا نازو نیعمه‌تی لێ‌خۆش بوونت به سه‌ردا ڕژاندم، من ئیتر هه‌رگیز نابمه پشتیوان بۆ تاوانكاران. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:18
فَأَصْبَحَ فِى ٱلْمَدِينَةِ خَآئِفًا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا ٱلَّذِى ٱسْتَنصَرَهُۥ بِٱلْأَمْسِ يَسْتَصْرِخُهُۥ ۚ قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰٓ إِنَّكَ لَغَوِىٌّ مُّبِينٌ
28:18
به‌هۆی ئه‌وه‌و ترس و بیم دایگرت و به‌شاردا ده‌سوڕایه‌وه و چاودێری ده‌كرد، كوتوپر كابرای كه دوێنێ فریای كه‌وت، هاواری لێ‌كرد فریام بكه‌وه! مو‌سا چوو به هاواریه‌وه‌و پێی وت: به‌ڕاستی تۆ كابرایه‌كی شه‌ره‌نگێز و گێچه‌ڵ گێڕی ئاشكرایت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:19
فَلَمَّآ أَنْ أَرَادَ أَن يَبْطِشَ بِٱلَّذِى هُوَ عَدُوٌّ لَّهُمَا قَالَ يَـٰمُوسَىٰٓ أَتُرِيدُ أَن تَقْتُلَنِى كَمَا قَتَلْتَ نَفْسًۢا بِٱلْأَمْسِ ۖ إِن تُرِيدُ إِلَّآ أَن تَكُونَ جَبَّارًا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا تُرِيدُ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلْمُصْلِحِينَ
28:19
كاتێك مو‌سا ویستی هێرش بكاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوژمی هه‌ردووكیانه (واته قبطیه‌كه، كابرا) وتی: ئه‌ی مو‌سا ده‌ته‌وێت منیش بكوژیت وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی دوێنێ كوشتت، دیاره تۆ هه‌ر ده‌ته‌وێت ببیته زۆردار له زه‌ویدا ناته‌وێت بچیته ڕێزی ئه‌و كه‌سانه‌وه كه چاكه‌كارن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:20
وَجَآءَ رَجُلٌ مِّنْ أَقْصَا ٱلْمَدِينَةِ يَسْعَىٰ قَالَ يَـٰمُوسَىٰٓ إِنَّ ٱلْمَلَأَ يَأْتَمِرُونَ بِكَ لِيَقْتُلُوكَ فَٱخْرُجْ إِنِّى لَكَ مِنَ ٱلنَّـٰصِحِينَ
28:20
(دوای ماوه‌یه‌ك) له‌وپه‌ڕی شاره‌وه پیاوێكی (ئیماندار كه له خزمانی فیرعه‌ون بوو) به په‌له هات و وتی: ئه‌ی مو‌سا (فریای خۆت بكه‌وه) به‌ڕاستی دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون دانیشتوون و نه‌خشه ده‌كێشن تا بتكوژن، تا زووه ده‌رچۆ و ئێره به‌جێ بهێڵه، بێگومان من له دڵسۆزانم بۆ تۆ. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:21
فَخَرَجَ مِنْهَا خَآئِفًا يَتَرَقَّبُ ۖ قَالَ رَبِّ نَجِّنِى مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ
28:21
مو‌سا له شار ده‌رچوو به‌ترس و بیمه‌وه، هه‌ر سه‌یری ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆی ده‌كرد، له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت: په‌روه‌ردگارا له ده‌ست قه‌ومی سته‌مكار ڕزگارم بكه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:22
وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلْقَآءَ مَدْيَنَ قَالَ عَسَىٰ رَبِّىٓ أَن يَهْدِيَنِى سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ
28:22
كاتێك ڕووی كرده شاری مه‌دیه‌ن (دووباره ڕووی كرده په‌روه‌ردگاری و) وتی: ئومێده‌وارم كه په‌روه‌ردگارم ڕێنموویم بكات بۆ شوێن و جێگه‌یه‌كی ڕاست و دروست (دوور له كێشه و ناخۆشی). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:23
وَلَمَّا وَرَدَ مَآءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِّنَ ٱلنَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ ٱمْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ ۖ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا ۖ قَالَتَا لَا نَسْقِى حَتَّىٰ يُصْدِرَ ٱلرِّعَآءُ ۖ وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ
28:23
كاتێك گه‌یشته ئاوه‌كه‌ی مه‌دیه‌ن خه‌ڵكێكی بینی ماڵاته‌كانیان ئاوده‌دا، له‌ولاشه‌وه دوو ئافره‌تی بینی كه به‌خۆیان و مه‌ڕه‌كانیانه‌وه دووره په‌رێز وه‌ستا بوون، بۆیه‌لێیان چووه پێشه‌وه و پرسی و وتی: ئه‌وه ئێوه بۆچی لێره وه‌ستاون؟ كێشه‌تان چیه وادووره‌په‌رێزن؟ ئافره‌ته‌كان وتیان: ئێمه ناتوانین ماڵاته‌كه‌مان ئاوبده‌ین، هه‌تا شوانه‌كان نه‌رۆن و چۆڵی نه‌كه‌ن، باوكیشمان پیره‌مێردێكی به‌ساڵا چووه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:24
فَسَقَىٰ لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّىٰٓ إِلَى ٱلظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّى لِمَآ أَنزَلْتَ إِلَىَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ
28:24
مو‌سا مه‌ردانه، شوانه‌كانی بڕدا و ماڵاته‌كه‌یانی ئاودا و به‌ڕێی كردن، دوایی پشتی تێكردن و چووه ژێر سێبه‌ره‌كه و نزای كرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ خێر‌و بێری زۆرت به‌سه‌ردا ڕژاندووم، به‌ڵام هێشتا هه‌ژارم و ئاتاجی به‌خششی زیاترم. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:25
فَجَآءَتْهُ إِحْدَىٰهُمَا تَمْشِى عَلَى ٱسْتِحْيَآءٍ قَالَتْ إِنَّ أَبِى يَدْعُوكَ لِيَجْزِيَكَ أَجْرَ مَا سَقَيْتَ لَنَا ۚ فَلَمَّا جَآءَهُۥ وَقَصَّ عَلَيْهِ ٱلْقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفْ ۖ نَجَوْتَ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ
28:25
دوای تاوێك یه‌كێك له كچه‌كان هات بۆ لای مو‌سا زۆر به‌شه‌رم و حه‌یاوه ده‌رۆیشت به ڕێگه‌دا، كه گه‌یشته لای پێی وت: باوكم بانگت ده‌كات و حه‌ز ده‌كات پاداشتی ئه‌و چاكه‌و ئاودانی ماڵاته كه بۆ ئێمه‌ت ئه‌نجامدا، بداته‌وه...، كاتێك مو‌سا گه‌یشته لای باوكیان، دوای حه‌وانه‌وه هه‌موو به‌سه‌رهاته‌كه‌ی خۆی بۆ گێرایه‌وه باوكی كچه‌كان وتی: مه‌ترسه، تۆ ئیتر ڕزگارت بوو له ده‌ست قه‌ومی سته‌مكار. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:26
قَالَتْ إِحْدَىٰهُمَا يَـٰٓأَبَتِ ٱسْتَـْٔجِرْهُ ۖ إِنَّ خَيْرَ مَنِ ٱسْتَـْٔجَرْتَ ٱلْقَوِىُّ ٱلْأَمِينُ
28:26
یه‌كێك له كچه‌كان وتی: بابه بۆ به كرێی ناگریت، چونكه به‌ڕاستی چاكترین كه‌سێك كه تۆ بیگریت به كرێ، ئه‌م پیاوه به‌هێزو ئه‌مین و ده‌سپاك و ده‌روون پاكه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:27
قَالَ إِنِّىٓ أُرِيدُ أَنْ أُنكِحَكَ إِحْدَى ٱبْنَتَىَّ هَـٰتَيْنِ عَلَىٰٓ أَن تَأْجُرَنِى ثَمَـٰنِىَ حِجَجٍ ۖ فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًا فَمِنْ عِندِكَ ۖ وَمَآ أُرِيدُ أَنْ أَشُقَّ عَلَيْكَ ۚ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
28:27
باوكیان پێشنیاره‌كه‌ی پێ باش بوو بۆیه وتی: من پێم چاكه بتكه‌م به كوڕی خۆم، به زاوای خۆم، یه‌كێك له‌م دوو كچه‌ت لێ ماره بكه‌م به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌شت ساڵ لای من كار بكه‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر ده ساڵیشت برده سه‌ر ئه‌وه‌چاكه‌ی خۆته، منیش نامه‌وێت بێزارت بكه‌م و زۆرت بۆ بهێنم، ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت له چاكان ده‌بم؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:28
قَالَ ذَٰلِكَ بَيْنِى وَبَيْنَكَ ۖ أَيَّمَا ٱلْأَجَلَيْنِ قَضَيْتُ فَلَا عُدْوَٰنَ عَلَىَّ ۖ وَٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌ
28:28
مو‌سا پێشنیاره‌كه‌ی لا په‌سه‌ند بوو بۆیه وتی: ئه‌م په‌یمانه له نێوان من و تۆدایه، من پێی ڕازیم، به‌ڵام هه‌ركام له‌و ماوانه‌م بۆ ته‌واوكرا با سته‌مم لێ نه‌كرێت و ئازادبم، خوای گه‌وره‌ش شایه‌ت و ئاگایه به‌وه‌ی كه ده‌یڵێین و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:29
۞ فَلَمَّا قَضَىٰ مُوسَى ٱلْأَجَلَ وَسَارَ بِأَهْلِهِۦٓ ءَانَسَ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ نَارًا قَالَ لِأَهْلِهِ ٱمْكُثُوٓا۟ إِنِّىٓ ءَانَسْتُ نَارًا لَّعَلِّىٓ ءَاتِيكُم مِّنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ جَذْوَةٍ مِّنَ ٱلنَّارِ لَعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ
28:29
جا كاتێك مو‌سا ماوه‌ی دیاریكراوی به‌سه‌ر برد و (بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یدا، له شه‌وێكی ساردا) له‌لایه‌كی كێوی طوردا ئاگرێكی به‌دی كرد، به‌خێزانه‌كه‌ی وت: ئێوه لێره بن، من به‌ڕاستی تروسكایی ئاگرێك ده‌بینم به‌ڵكو بچم هه‌واڵێكتان بۆ بهێنمه‌وه، یان چڵۆسكێك ئاگرتان بۆ بهێنم تا خۆتانی پێ گه‌رم بكه‌نه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:30
فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِىَ مِن شَـٰطِئِ ٱلْوَادِ ٱلْأَيْمَنِ فِى ٱلْبُقْعَةِ ٱلْمُبَـٰرَكَةِ مِنَ ٱلشَّجَرَةِ أَن يَـٰمُوسَىٰٓ إِنِّىٓ أَنَا ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَـٰلَمِينَ
28:30
كاتێك كه مو‌سا له ئاگره‌كه نزیك بۆوه له كه‌ناری لای ڕاستی دۆڵه‌كه‌وه له شوێنێكی پیرۆزه‌وه له پاڵ دره‌خته‌كه‌وه بانگی لێكرا ئه‌ی مو‌سا: (ئه‌وه‌ی گفتوگۆت له‌گه‌ڵدا ده‌كات) ئه‌وه به‌ڕاستی منم (الله) كه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانم. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:31
وَأَنْ أَلْقِ عَصَاكَ ۖ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنٌّ وَلَّىٰ مُدْبِرًا وَلَمْ يُعَقِّبْ ۚ يَـٰمُوسَىٰٓ أَقْبِلْ وَلَا تَخَفْ ۖ إِنَّكَ مِنَ ٱلْـَٔامِنِينَ
28:31
ئینجا فه‌رمووی: عه‌ساكه‌شت فڕێ بده، (كاتێك فرێیدا مو‌سا) بینی زۆر به خێرایی ده‌جوڵێته‌وه وه‌كو تووله مار، هه‌ڵهات و ئاوڕی نه‌دایه‌وه، خوا فه‌رمووی ئه‌ی مو‌سا وه‌ره و مه‌ترسه به‌ڕاستی تۆ له‌و كه‌سانه‌یت كه ئه‌مین ده‌بیت و له ترس به‌دووریت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:32
ٱسْلُكْ يَدَكَ فِى جَيْبِكَ تَخْرُجْ بَيْضَآءَ مِنْ غَيْرِ سُوٓءٍ وَٱضْمُمْ إِلَيْكَ جَنَاحَكَ مِنَ ٱلرَّهْبِ ۖ فَذَٰنِكَ بُرْهَـٰنَانِ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦٓ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًا فَـٰسِقِينَ
28:32
ئینجا ده‌ستت بخه‌ره بن باخه‌ڵته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سپی (وه‌كو بلوور، ده‌ستت خۆی ده‌نوێنێت)بێگه‌رد و بێ په‌ڵه و بێ عه‌یب، هه‌روه‌ها بازووه‌كانت بهێنه‌ره‌وه‌یه‌ك و له‌سه‌ر سینه و دڵتی دابنێ، ترس و بیمت نامێنێت، ئه‌م دوو (معجزه) یه دوو باڵگه‌ن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێكی یاخی و ناله‌بارو تاوانبار بوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:33
قَالَ رَبِّ إِنِّى قَتَلْتُ مِنْهُمْ نَفْسًا فَأَخَافُ أَن يَقْتُلُونِ
28:33
مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا خۆت ده‌زانیت كه بێگومان من كه‌سێكم لێ كوشتوون، ده‌ترسم بمكوژنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:34
وَأَخِى هَـٰرُونُ هُوَ أَفْصَحُ مِنِّى لِسَانًا فَأَرْسِلْهُ مَعِىَ رِدْءًا يُصَدِّقُنِىٓ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ
28:34
هاروونی براشم زمان پاراوتره له من، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من ڕه‌وانه بكه، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیم لێ بكات و پشتگیرم بێت و به‌ڕاستدانه‌رم بێت، چونكه من به‌ڕاستی ده‌ترسم بروام پێنه‌كه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:35
قَالَ سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ وَنَجْعَلُ لَكُمَا سُلْطَـٰنًا فَلَا يَصِلُونَ إِلَيْكُمَا ۚ بِـَٔايَـٰتِنَآ أَنتُمَا وَمَنِ ٱتَّبَعَكُمَا ٱلْغَـٰلِبُونَ
28:35
خوا فه‌رمووی: ئێمه پشت و بازووی تۆ به‌هێز ده‌كه‌ین به‌هۆی براكهتهوه و ده‌سه‌ڵاتێكتان پێ ده‌به‌خشین كه نه‌توانن بێنه سه‌رتان، جا به‌هۆی موعجیزه‌كانمانه‌وه هه‌ردووكتان و هه‌موو شوێنكه‌وتوانتان سه‌ركه‌وتوو و زاڵن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:36
فَلَمَّا جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِـَٔايَـٰتِنَا بَيِّنَـٰتٍ قَالُوا۟ مَا هَـٰذَآ إِلَّا سِحْرٌ مُّفْتَرًى وَمَا سَمِعْنَا بِهَـٰذَا فِىٓ ءَابَآئِنَا ٱلْأَوَّلِينَ
28:36
كاتێك مو‌سا به موعجیزه ئاشكراكانمانه‌وه ڕووبه‌روویان بۆوه، وتیان: ئه‌مه هه‌ر جادوویه‌كی ده‌ست هه‌ڵبه‌سته و شتێكی تر نی یه، ئێمه له باو‌و باپیرانی دێرینمانه‌وه هه‌واڵی یه‌كتاناسی و پێغه‌مبه‌ران و قیامه‌ت و له‌و بابه‌تانه‌مان نه‌بیستووه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:37
وَقَالَ مُوسَىٰ رَبِّىٓ أَعْلَمُ بِمَن جَآءَ بِٱلْهُدَىٰ مِنْ عِندِهِۦ وَمَن تَكُونُ لَهُۥ عَـٰقِبَةُ ٱلدَّارِ ۖ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّـٰلِمُونَ
28:37
مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارم خۆی چاك ده‌زانێت كه كێ له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه به‌رنامه‌ی هیدایه‌تی هێناوه، سه‌ره‌نجامیش به‌هه‌شت بۆ كێ ده‌بێت، به‌ڕاستی سته‌مكاران سه‌رفراز نابن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:38
وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَأُ مَا عَلِمْتُ لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرِى فَأَوْقِدْ لِى يَـٰهَـٰمَـٰنُ عَلَى ٱلطِّينِ فَٱجْعَل لِّى صَرْحًا لَّعَلِّىٓ أَطَّلِعُ إِلَىٰٓ إِلَـٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّى لَأَظُنُّهُۥ مِنَ ٱلْكَـٰذِبِينَ
28:38
فیرعه‌ون سه‌ركه‌شانه وتی: ئه‌ی خه‌ڵكینه من كه‌سی تر شك نابه‌ن كه شایسته‌بێت به‌وه‌ی خواتان بێت جگه له خۆم، ئه‌ی هامان تۆ له گڵ خشتی سووره‌وه كراوم بۆ دروست بكه و قه‌ڵایه‌كی به‌رزو پته‌وم بۆ بینا بكه باڵكو پیایدا سه‌ربكه‌وم تا خوای مو‌سا ببینم هه‌رچه‌نده من به‌ڕاستی بڕوام وایه له ڕیز درۆزنه‌كاندایه...!! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:39
وَٱسْتَكْبَرَ هُوَ وَجُنُودُهُۥ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ إِلَيْنَا لَا يُرْجَعُونَ
28:39
فیرعه‌ون و سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندی به ناحه‌ق له‌سه‌ر زه‌وی (مصر) دا فیزیان كرد و خۆیان به گه‌وره زانی و گومانیان وابوو كه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:40
فَأَخَذْنَـٰهُ وَجُنُودَهُۥ فَنَبَذْنَـٰهُمْ فِى ٱلْيَمِّ ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلظَّـٰلِمِينَ
28:40
سه‌ره‌نجام ئێمه خۆی و سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندیمان پێچایه‌وه و فرێمان دانه ناو ده‌ریاكه‌وه، سه‌رنج بده و ته‌ماشا بكه و بزانه: چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی سته‌مكاران. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:41
وَجَعَلْنَـٰهُمْ أَئِمَّةً يَدْعُونَ إِلَى ٱلنَّارِ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ لَا يُنصَرُونَ
28:41
ئێمه ئه‌وانمان كرد به‌چه‌ند پێشه‌وایه‌ك كه بانگی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بۆ ناو ئاگر، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا سه‌ركه‌وتوو نابن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:42
وَأَتْبَعْنَـٰهُمْ فِى هَـٰذِهِ ٱلدُّنْيَا لَعْنَةً ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ هُم مِّنَ ٱلْمَقْبُوحِينَ
28:42
هه‌ر له‌م دنیادا نه‌فرینمان خسته شوێنیان، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ئه‌وانه زۆر ئێسك تاڵ و ڕووخسار ناشیرینن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:43
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ مِنۢ بَعْدِ مَآ أَهْلَكْنَا ٱلْقُرُونَ ٱلْأُولَىٰ بَصَآئِرَ لِلنَّاسِ وَهُدًى وَرَحْمَةً لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ
28:43
سوێند به خوا ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا، دوای ئه‌وه‌ی كه قه‌ومه پێشووه‌كانمان له ناوبرد، (چونكه یاخی بوون) تا ببێته هۆی به‌رچاو ڕوونی و هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی بۆ خه‌ڵكی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفكرن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:44
وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلْغَرْبِىِّ إِذْ قَضَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَى ٱلْأَمْرَ وَمَا كُنتَ مِنَ ٱلشَّـٰهِدِينَ
28:44
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) تۆ له به‌شی ڕۆژئاوای كێوی طوردا نه‌بوویت كاتێك په‌یامی خۆمان ڕاگه‌یاند به موسا‌و فه‌رمانمان پێدا، یه‌كێكیش نه‌بوویت له ئاماده‌بووانی ئه‌و ڕووداوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:45
وَلَـٰكِنَّآ أَنشَأْنَا قُرُونًا فَتَطَاوَلَ عَلَيْهِمُ ٱلْعُمُرُ ۚ وَمَا كُنتَ ثَاوِيًا فِىٓ أَهْلِ مَدْيَنَ تَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتِنَا وَلَـٰكِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ
28:45
به‌ڵام ئێمه چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان هێنایه كایه‌وه و ته‌مه‌نێكی زۆر تێپه‌ڕی به‌سه‌ریاندا، هه‌روه‌ها وه‌نه‌بێت تۆ له ناو دانیشتووانی شاری مه‌دیه‌ندا نیشته‌جێ بوو بیت و ئایه‌ته‌كانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر ئێمه‌ین كه پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه ده‌كه‌ین، (بۆ په‌ندو ئامۆژگاری بۆ تۆی باس ده‌كه‌ین) - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:46
وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلطُّورِ إِذْ نَادَيْنَا وَلَـٰكِن رَّحْمَةً مِّن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٍ مِّن قَبْلِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ
28:46
هه‌روه‌ها له لای كێوی طوریشه‌وه نه‌بوویت كاتێك بانگمان له مو‌سا كرد، باڵكو ئه‌وه ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه كه تۆمان كرد به پێغه‌مبه‌ر، تا قه‌ومێك بێ‌دار بكه‌یته‌وه كه پێش تۆ بێداركه‌ره‌وه‌یه‌كیان بۆ ڕه‌وانه نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێ بفكرن و له‌و به‌سه‌رهاتانه سوود وه‌ربگرن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:47
وَلَوْلَآ أَن تُصِيبَهُم مُّصِيبَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ فَيَقُولُوا۟ رَبَّنَا لَوْلَآ أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًا فَنَتَّبِعَ ءَايَـٰتِكَ وَنَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ
28:47
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵكه تووشی به‌ڵایه‌ك ببونایه (پێش ڕه‌وانه‌كردنی تۆ ئه‌ی محمد (ص)) به‌هۆی گوناهو تاوان و ده‌ست پێشغه‌ری خراپیانه‌وه، ئه‌وه ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارا: نه‌ده‌بوو پێغه‌مبه‌رێكمان بۆ ڕه‌وانه بكه‌یت تا شوێنی به‌رنامه و ئایه‌ته‌كانی تۆ بكه‌وتینایه‌و له ڕیزی ئیمانداراندا بووینایه؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:48
فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ مِنْ عِندِنَا قَالُوا۟ لَوْلَآ أُوتِىَ مِثْلَ مَآ أُوتِىَ مُوسَىٰٓ ۚ أَوَلَمْ يَكْفُرُوا۟ بِمَآ أُوتِىَ مُوسَىٰ مِن قَبْلُ ۖ قَالُوا۟ سِحْرَانِ تَظَـٰهَرَا وَقَالُوٓا۟ إِنَّا بِكُلٍّ كَـٰفِرُونَ
28:48
كه‌چی كاتێك حه‌ق و ڕاستیان بۆ هات له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، وتیان: نه‌ده با موعجیزه‌یه‌كی پێ بدرایه هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی كه درابوو به مو‌سا، مه‌گه‌ر ئه‌و جووله‌كانه كاتی خۆی بێ باوه‌ڕ نه‌بوون به‌وه‌ی به مو‌سا به‌خشرابوو؟ وتیان: ئه‌مانه دوو جادوون په‌یدا بوون كه پشتگیریی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ده‌یان وت: به‌ڕاستی ئێمه باوه‌رمان به هێچ كامیان نیه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:49
قُلْ فَأْتُوا۟ بِكِتَـٰبٍ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ هُوَ أَهْدَىٰ مِنْهُمَآ أَتَّبِعْهُ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ
28:49
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) پێیان بڵێ: ده‌باشه ئێوه كتێبێكی تر بهێنن له‌لایه‌ن خواوه كه باشتر‌و چاكتر بێت له‌و دووانه (واته قورئان و ته‌ورات)، ئه‌وه منیش شوێنی ده‌كه‌وم، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:50
فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَكَ فَٱعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَآءَهُمْ ۚ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ ٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ بِغَيْرِ هُدًى مِّنَ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ
28:50
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ده‌م بانگه‌وازی تۆوه نه‌هاتن (واته نه‌یانتوانی كتێبی تر بهێنن)، ئه‌وه چاك بزانه كه ئه‌وانه هه‌ر شوێنی ئاره‌زووی خۆیان ده‌كه‌ون، كێیش هه‌یه له‌وه گومراتره كه شوێن ئاره‌زووه‌كانی خۆی كه‌وتبێت، دوور له هیدایه‌ت و ڕێنمویی خوا، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مكار نادات. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:51
۞ وَلَقَدْ وَصَّلْنَا لَهُمُ ٱلْقَوْلَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ
28:51
سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه په‌یامی خۆمانمان به‌ش به‌ش پێگه‌یاندوون بۆ ئه‌وه‌ی په‌ند و یاداوه‌ری وه‌ربگرن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:52
ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَـٰهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ مِن قَبْلِهِۦ هُم بِهِۦ يُؤْمِنُونَ
28:52
ئه‌وانه‌ی پێشتر كتێبی ئاسمانیمان پێ به‌خشیوون، ئه‌وان به‌و قورئانه باوه‌ڕ ده‌هێنن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:53
وَإِذَا يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِهِۦٓ إِنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّنَآ إِنَّا كُنَّا مِن قَبْلِهِۦ مُسْلِمِينَ
28:53
كاتێكیش قورئان ده‌خوێنرێته‌وه به‌سه‌ریاندا ده‌ڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان پێ هێناوه چونكه به‌ڕاستی ئه‌مه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه پێمان ڕاگه‌یه‌نراوه بێگومان ئێمه پێشتر هه‌رموسڵمان و فه‌رمانبه‌ردار بووین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:54
أُو۟لَـٰٓئِكَ يُؤْتَوْنَ أَجْرَهُم مَّرَّتَيْنِ بِمَا صَبَرُوا۟ وَيَدْرَءُونَ بِٱلْحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ وَمِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ يُنفِقُونَ
28:54
ئه‌وانه دووجار پاداشتیان پێده‌درێت به هۆی خۆگری و ئارام گریانه‌وه، به چاكه‌ش به‌رهه‌ڵستی خراپه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌روه‌ها له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی كه پێمانداون ده‌به‌خشن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:55
وَإِذَا سَمِعُوا۟ ٱللَّغْوَ أَعْرَضُوا۟ عَنْهُ وَقَالُوا۟ لَنَآ أَعْمَـٰلُنَا وَلَكُمْ أَعْمَـٰلُكُمْ سَلَـٰمٌ عَلَيْكُمْ لَا نَبْتَغِى ٱلْجَـٰهِلِينَ
28:55
ئه‌وانه كاتێك قسه و گوفتاری ناپه‌سه‌ند و نابه‌جێ ده‌بیستن پشتی تێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به نه‌فامان: كار‌و كرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان، كار‌و كرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتان، سڵاوتان لێ بێت ئێمه شه‌ڕ خواز نین و نامانه‌وێت هاوڕێیه‌تی نه‌فامان بكه‌ین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:56
إِنَّكَ لَا تَهْدِى مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهْدِى مَن يَشَآءُ ۚ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ
28:56
به‌ڕاستی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) تۆ نا‌توانیت ئیمان و باوه‌ڕ ببه‌خشیت به‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت، به‌ڵكو خوا هه‌ر كه‌سێكی بوێت ده‌یخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و ئیمانی پێده‌به‌خشێت، خوایش ئاگاداره به‌وانه‌ی كه ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته به‌ر. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:57
وَقَالُوٓا۟ إِن نَّتَّبِعِ ٱلْهُدَىٰ مَعَكَ نُتَخَطَّفْ مِنْ أَرْضِنَآ ۚ أَوَلَمْ نُمَكِّن لَّهُمْ حَرَمًا ءَامِنًا يُجْبَىٰٓ إِلَيْهِ ثَمَرَٰتُ كُلِّ شَىْءٍ رِّزْقًا مِّن لَّدُنَّا وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
28:57
(قوڕه‌یش و باوه‌ڕلاوازان له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر ئێمه شوێنی هیدایه‌ت و به‌رنامه‌ی ئیسلام بكه‌وین له‌گه‌ڵ تۆدا له وڵاتی خۆماندا ده‌فڕێنرێین و تووشی نه‌هامه‌تی ده‌بین، مه‌گه‌ر ئێمه شوێنێكی دوور له‌سته‌م و پر له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون كه‌جۆره‌ها به‌روبوومی بۆدێت و له هه‌موو نازو نیعمه‌تێك به‌هره‌وه‌ر؟ هه‌موویشی ڕزق و به‌خششن له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان نازانن و هه‌ست به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه ناكه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:58
وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَرْيَةٍۭ بَطِرَتْ مَعِيشَتَهَا ۖ فَتِلْكَ مَسَـٰكِنُهُمْ لَمْ تُسْكَن مِّنۢ بَعْدِهِمْ إِلَّا قَلِيلًا ۖ وَكُنَّا نَحْنُ ٱلْوَٰرِثِينَ
28:58
زۆر شار‌و شارۆچكه‌مان له‌ناوبرد كه دانیشتوانی یاخی و له سنوور ده‌رچوو بوون له ژیانی دنیایاندا، جا ئه‌وه‌ته خانووبه‌ره و شوێنه‌كانیان چۆڵه، مه‌گه‌ر كه‌مێك نه‌بێت، هه‌ر ئێمه‌ش خاوه‌نی موڵك و خانووبه‌ره و سامانیان بووین. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:59
وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهْلِكَ ٱلْقُرَىٰ حَتَّىٰ يَبْعَثَ فِىٓ أُمِّهَا رَسُولًا يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتِنَا ۚ وَمَا كُنَّا مُهْلِكِى ٱلْقُرَىٰٓ إِلَّا وَأَهْلُهَا ظَـٰلِمُونَ
28:59
په‌روه‌ردگاری تۆ هیچ وڵات و شارێكی كاول نه‌كردووه، تا له پایته‌خته‌كه‌یدا پێغه‌مبه‌رێكی نه‌ناردبێت كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه، وه‌نه‌بێت ئێمه شار و وڵاتانمان كاول كردبێت به‌بێ هۆ، مه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت كه دانیشتووانی سته‌مكار بوون. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:60
وَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَىْءٍ فَمَتَـٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَزِينَتُهَا ۚ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
28:60
هه‌رچیتان پێبه‌خشراوه ئه‌وه نازونیعمه‌ت و زینه‌ت و جوانی ژیانی دنیایه، به‌ڵام دڵنیابن كه ئه‌و به‌شه‌ی لای خوایه چاكترو ده‌وامدارتره، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان ناخه‌نه كار؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:61
أَفَمَن وَعَدْنَـٰهُ وَعْدًا حَسَنًا فَهُوَ لَـٰقِيهِ كَمَن مَّتَّعْنَـٰهُ مَتَـٰعَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ثُمَّ هُوَ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ مِنَ ٱلْمُحْضَرِينَ
28:61
ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ڵێنێكی چاكمان داوه‌تێ و پێی ده‌گات، وه‌كو ئه‌و كه‌سه وایه هه‌ر له ژیانی دنیادا كه‌مێك ڕابواردنی پێبببه‌خشین، پاشان له ده‌رئه‌نجامی كار‌و كرده‌وه‌ی ناپوختیدا له ئاماده كراوان بێت بۆ لێپر سینه‌وه‌و ئاگری دۆزه‌خ؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:62
وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ
28:62
له ڕۆژێكدا بانگیان لێده‌كرێت (بۆ لێپرسینه‌وه)، خوا، ڕوو به‌وان ده‌فه‌رموێت: ئایا له كوێن ئه‌و شه‌ریك و بتانه‌ی كه ئێوه به هاوه‌ڵی منتان داده‌نا به‌حسابی خۆتان. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:63
قَالَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْقَوْلُ رَبَّنَا هَـٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَغْوَيْنَآ أَغْوَيْنَـٰهُمْ كَمَا غَوَيْنَا ۖ تَبَرَّأْنَآ إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوٓا۟ إِيَّانَا يَعْبُدُونَ
28:63
ئه‌وانه‌ی بڕیارداده‌ی خوا دژیان ده‌رچوو (به‌خه‌جاڵه‌تیه‌وه باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه گومڕایان كردوون) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، ئا ئه‌وانه‌ی گومڕامان كردن، گومڕامان كردن وه‌ك خۆمان گومڕا بووین، ئێمه به‌رین له‌وانه‌و له هه‌ڵه‌یان له‌به‌رده‌م دادگای تۆدا، (چونكه ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر دڵیان‌دا نه‌بوو) ئه‌وانه (درۆ ده‌كه‌ن) ئێمه‌یان هه‌ر نه‌ده‌په‌رست. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:64
وَقِيلَ ٱدْعُوا۟ شُرَكَآءَكُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَهُمْ وَرَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ۚ لَوْ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَهْتَدُونَ
28:64
ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئاده‌ی هاوه‌ڵانتان و خواكانتان بانگ بكه‌ن، جا ئه‌وانیش بانگیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵام و به‌ده‌مه‌وه چوون نه‌بوو بۆیان، ئه‌و كاته سزای سه‌ختی دۆزه‌خ ده‌بینن، ئاوات ده‌خوازن كه خۆزگه به‌ڕاستی ئه‌وان ڕێبازی هیدایه‌تیان بگرتایه‌ته به‌ر. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:65
وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ مَاذَآ أَجَبْتُمُ ٱلْمُرْسَلِينَ
28:65
رۆژێك دێت خوا بانگیان ده‌كات و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌رانتان چۆن دایه‌وه؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:66
فَعَمِيَتْ عَلَيْهِمُ ٱلْأَنۢبَآءُ يَوْمَئِذٍ فَهُمْ لَا يَتَسَآءَلُونَ
28:66
له سه‌ختیی ئه‌و ڕۆژه هه‌موو هه‌واڵێك فه‌رامۆش ده‌كه‌ن (هه‌موو شتێكیان له بیر ده‌چێت) پرسیار له یه‌كتریش ناكه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:67
فَأَمَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَـٰلِحًا فَعَسَىٰٓ أَن يَكُونَ مِنَ ٱلْمُفْلِحِينَ
28:67
جا ئه‌وه‌ی تۆبه‌ی كردووه و باوه‌ری دامه‌زراوی ههێناوه‌و كار‌و كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌نجام داوه، ئه‌وه بێگومان ئه‌وجۆره كه‌سانه له سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ران ده‌بن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:68
وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ ٱلْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ وَتَعَـٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ
28:68
هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خاڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌وسه‌رپشك نه‌كراون، پاكی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ خوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵ. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:69
وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ
28:69
هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌زانێت ئه‌و خه‌ڵكه چیان له سینه‌و ده‌رونیاندا شاردۆته‌وه وه‌چی ده‌رده‌خه‌ن و ئاشكرای ده‌كه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:70
وَهُوَ ٱللَّهُ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلْأُولَىٰ وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ وَلَهُ ٱلْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
28:70
خوا زاتێكه كه جگه له‌و خوایه‌كی تر نیه، سوپاس و ستایش له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا، له دنیا و قیامه‌تدا، هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، حوكم و فه‌رمانره‌وایش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه، هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:71
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمُ ٱلَّيْلَ سَرْمَدًا إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ مَنْ إِلَـٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ يَأْتِيكُم بِضِيَآءٍ ۖ أَفَلَا تَسْمَعُونَ
28:71
ئه‌ی محمد (ص) بڵێ: خه‌ڵكینه هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا شه‌وگار بكات به‌هه‌میشه‌یی تا ڕۆژی قیامه‌ت (هه‌ر ڕۆژ نه‌بێته‌وه) چ خوایه‌كی تر هه‌یه جگه له ا لله بتوانێت ڕوناكیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت، ئایه ئێوه ئه‌م ڕاستیانه نابیسن؟ - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:72
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمُ ٱلنَّهَارَ سَرْمَدًا إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ مَنْ إِلَـٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ يَأْتِيكُم بِلَيْلٍ تَسْكُنُونَ فِيهِ ۖ أَفَلَا تُبْصِرُونَ
28:72
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا ڕۆژگاری كرده هه‌میشه‌یی له سه‌رتان، تا ڕۆژی قیامه‌ت خه‌یاندی، كام خوا هه‌یه جگه له ا لله كه شه‌وگارتان بۆ پێش بهێنێت تا ئارامی تێدا بگرن، ئایه ئێوه سه‌رنجی ئه‌م دیاردانه ناده‌ن و نایانبینن؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:73
وَمِن رَّحْمَتِهِۦ جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ لِتَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
28:73
جا له ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئه‌و زاته ئه‌وه‌یه كه: شه‌وو ڕۆژی كردووه به هۆی ئارامی و حه‌وانه‌وه و كار‌و كاسپی كردن و به‌هره بردن له به‌خششه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌توانن شوكرانه بژێر و سوپاسگوزاری بكه‌ن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:74
وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ
28:74
ڕۆژێك دێت خوا بانگیان ده‌كات و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه كوان ئه‌و شتانه‌ی به گومانی ئێوه هه‌وه‌ڵ و شه‌ریكی من بوون؟! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:75
وَنَزَعْنَا مِن كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا فَقُلْنَا هَاتُوا۟ بُرْهَـٰنَكُمْ فَعَلِمُوٓا۟ أَنَّ ٱلْحَقَّ لِلَّهِ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ
28:75
(هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا) له هه‌ر ئوممه‌تێك شایه‌تێك له خۆیان ده‌هێنینه مه‌یدان له پێغه‌مبه‌ران، ئه‌وسا به‌خه‌ڵكی سه‌رگه‌ردان ده‌ڵێین: ئاده‌ی ئێوه به‌ڵگه‌تان چییه له سه‌ر لادان و گوناهتان بیهێنن، ئه‌و ڕۆژه ئیتر زۆر به‌چاكی ده‌زانن و دڵنیا ده‌بن كه حه‌ق و حه‌قیقه‌ت لای خوایه و هه‌ر ئه‌و شاییسته‌ی په‌رستن بووه، هه‌رچی ئه‌و شتانه‌ش كه بڕوایان پێی هه‌بوو، هه‌ڵیان به‌ستبوو، هه‌مووی ون و نادیار و بێ نرخ دێته به‌رچاو. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:76
۞ إِنَّ قَـٰرُونَ كَانَ مِن قَوْمِ مُوسَىٰ فَبَغَىٰ عَلَيْهِمْ ۖ وَءَاتَيْنَـٰهُ مِنَ ٱلْكُنُوزِ مَآ إِنَّ مَفَاتِحَهُۥ لَتَنُوٓأُ بِٱلْعُصْبَةِ أُو۟لِى ٱلْقُوَّةِ إِذْ قَالَ لَهُۥ قَوْمُهُۥ لَا تَفْرَحْ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْفَرِحِينَ
28:76
بێگومان قارون له قه‌وم و خوێشانی مو‌سا بو كه‌چی (به‌هۆی ماڵ و سامانیهوه) خۆی گیڤ ده‌كرده‌وه به سه‌ریاندا و فیزی به‌سه‌ردا ده‌كردن، ئه‌وه‌نده ماڵ و سامان و داراییمان پێبه‌خشیبوو، كه به‌ڕاستی كلیلی گه‌نجینه و قاسه‌كانی با چه‌ند كه‌سێكی به‌هێز به‌گرانی هه‌ڵده‌گیران، (له‌كاتی لووت به‌رزیه‌كه‌یدا) هه‌ندێك ئیمانداری خزمی پێیان وت: كه‌شخه مه‌كه و له خۆت بایی مابه به‌م سامانه، چونكه بێگومان خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشناوێت كه كه‌شخه ده‌كه‌ن به‌سه‌روه‌ت و سامانیانه‌وه و له خۆیان بایی ده‌بن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:77
وَٱبْتَغِ فِيمَآ ءَاتَىٰكَ ٱللَّهُ ٱلدَّارَ ٱلْـَٔاخِرَةَ ۖ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ ٱلدُّنْيَا ۖ وَأَحْسِن كَمَآ أَحْسَنَ ٱللَّهُ إِلَيْكَ ۖ وَلَا تَبْغِ ٱلْفَسَادَ فِى ٱلْأَرْضِ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْمُفْسِدِينَ
28:77
هه‌وڵبده به‌و ماڵ و سامانه‌ی خوا پیی به‌خشیووی ماڵی قیامه‌ت و به‌هه‌شتی به‌رین بكڕه‌و به‌شی خۆشت له دنیادا به‌حه‌ڵاڵی فه‌رامۆش مه‌كه، چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی خوادا بكه هه‌روه‌ك خوا چاكه‌ی هێناوه‌ته ڕێت، نه‌كه‌یت هه‌وڵی فه‌ساد و گوناهو تاوان بده‌ی له زه‌ویدا، چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشناوێت تۆی خراپه ده‌چینن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:78
قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلْمٍ عِندِىٓ ۚ أَوَلَمْ يَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ قَدْ أَهْلَكَ مِن قَبْلِهِۦ مِنَ ٱلْقُرُونِ مَنْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُ قُوَّةً وَأَكْثَرُ جَمْعًا ۚ وَلَا يُسْـَٔلُ عَن ذُنُوبِهِمُ ٱلْمُجْرِمُونَ
28:78
قاروون وتی: بێگومان ئه‌م سامان و داراییه‌م هه‌ر به هۆی زانست و زانیاری نه‌خشه‌ی خۆمه‌وه پێمدراوه، باشه مه‌گه‌ر قاروون نه‌یده‌زانی به‌ڕاستی خوا پێش ئه‌م چه‌نده‌ها قه‌وم و هۆز و گه‌لانی له ناو بردووه كه له‌و زیاتر به‌ده‌سه‌ڵاتر و سه‌روه‌تمه‌ندتر بوون؟ تاوان باران پرسیاریان لێناكرێت ده‌رباره‌ی گوناهه‌كانیان (چونكه تۆماره و لای خوا ئاشكرایه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:79
فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوْمِهِۦ فِى زِينَتِهِۦ ۖ قَالَ ٱلَّذِينَ يُرِيدُونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا يَـٰلَيْتَ لَنَا مِثْلَ مَآ أُوتِىَ قَـٰرُونُ إِنَّهُۥ لَذُو حَظٍّ عَظِيمٍ
28:79
ئینجا ڕۆژێك قاروون خۆی سازدا و به ڕازاوه‌یی چووه ده‌ره‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌كه‌ی بۆ كه‌شخه‌كردن و خۆ نواندن، ئه‌وانه‌ی كه ئاواتیان ژیانی دنیایه; وتیان: ئای خۆزگه ئێمه‌ش وه‌كو قاروون، سامان و ده‌سه‌ڵاتمان ببوایه، به‌ڕاستی خاوه‌نی به‌ختێكی گه‌وره‌یه! - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:80
وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ وَيْلَكُمْ ثَوَابُ ٱللَّهِ خَيْرٌ لِّمَنْ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَـٰلِحًا وَلَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ٱلصَّـٰبِرُونَ
28:80
(به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی كه زانستی و زانیاری ڕاستیان پێبه‌خشراوه (ده‌رباره‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رام و نرخی قیامه‌ت ده‌زانن) وتیان: هاوار بۆ ئێوه، بۆ تێنافكرن پاداشتی خوایی زۆر چاكتره بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێناوه‌و كار‌و كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌نجام داوه، ئه‌و زانست و باوه‌ڕو كرده‌وه‌یه به كه‌س نادرێت، ته‌نها به خۆگرو ئارامگران نه‌بێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:81
فَخَسَفْنَا بِهِۦ وَبِدَارِهِ ٱلْأَرْضَ فَمَا كَانَ لَهُۥ مِن فِئَةٍ يَنصُرُونَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُنتَصِرِينَ
28:81
ئه‌وسا (كه بینیمان قاروون به‌ته‌واوی له سنوور ده‌رچووه) كوت‌وپڕ خۆی و ماڵ و سامانیمان برد به‌ناخی زه‌ویدا، هیچ ده‌سته‌و گرۆیه‌كی نه‌بوو فریای بكه‌وێت و له ده‌ست خاشم و قینی خوا ده‌ربازی بكات، بێگومان له‌و كه‌سانه‌ش نه‌بوو كه بتوانێت خۆی ڕزگار ببێت. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:82
وَأَصْبَحَ ٱلَّذِينَ تَمَنَّوْا۟ مَكَانَهُۥ بِٱلْأَمْسِ يَقُولُونَ وَيْكَأَنَّ ٱللَّهَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَيَقْدِرُ ۖ لَوْلَآ أَن مَّنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَا لَخَسَفَ بِنَا ۖ وَيْكَأَنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلْكَـٰفِرُونَ
28:82
ئینجا ئه‌وانه‌ی دوێنێ ئاواتیان به قاروون ده‌خواست ده‌یانوت: ئه‌ی هاوار، به‌س نه‌بوو وه‌كو ئه‌و تیانه‌چووین، دیاره كه خوا ڕزق و ڕۆزی زۆر ده‌به‌خشێت به هه‌ر كه‌س بیه‌وێت یاخود كه‌می ده‌كاته‌وه (بێ حیكمه‌ت نیه)، ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌هره‌ی خوایی نه‌بوایه له سه‌رمان، ئێمه‌ش به‌ناخی زه‌ویدا ڕۆچوو ده‌بووین، ئای كه ڕوون و ئاشكرایه، كافرو خوانه‌ناسان سه‌رفراز نابن. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:83
تِلْكَ ٱلدَّارُ ٱلْـَٔاخِرَةُ نَجْعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوًّا فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فَسَادًا ۚ وَٱلْعَـٰقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ
28:83
(جا با خه‌ڵكی دڵنیابن) كه: ئه‌و ماڵی قیامه‌ته و ئه‌و به‌هه‌شتی به‌رینه‌مان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌لووت به‌رزی و گه‌وره‌ییان ده‌وێت له زه‌ویدا، نه فه‌سادو گوناهو خراپه، سه‌ره‌نجام و سه‌رفرازیش هه‌ر بۆ پارێزكاران و خواناسه‌كانه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:84
مَن جَآءَ بِٱلْحَسَنَةِ فَلَهُۥ خَيْرٌ مِّنْهَا ۖ وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَى ٱلَّذِينَ عَمِلُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ إِلَّا مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
28:84
ئه‌وه‌ی به كاروكرده‌وه‌ی چاكه‌وه بێت ئه‌وه چاكتر دێته‌وه ڕێی، ئه‌وه‌ش به‌گوناهو هه‌ڵه‌وه بێت، ئه‌وه پاداشتی ئه‌وانه‌ی كه گوناهو هه‌ڵه‌یان كردووه نادرێته‌وه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌یانكرد. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:85
إِنَّ ٱلَّذِى فَرَضَ عَلَيْكَ ٱلْقُرْءَانَ لَرَآدُّكَ إِلَىٰ مَعَادٍ ۚ قُل رَّبِّىٓ أَعْلَمُ مَن جَآءَ بِٱلْهُدَىٰ وَمَنْ هُوَ فِى ضَلَـٰلٍ مُّبِينٍ
28:85
به‌ڕاستی ئه‌و زاته‌ی كه گه‌یاندنی قورئانی له‌سه‌ر تۆ پێویست كردووه، سه‌ره‌نجام ده‌تگێرێته‌وه بۆ مه‌ككه، یان قیامه‌ت و به‌هه‌شتی به‌رین، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) پێیان بڵێ: په‌روه‌ردگارم خۆی چاك ده‌زانێت و له هه‌موو كه‌س زاناتره به‌و كه‌سه‌ی كه ڕێنموویی و هیدایه‌تی هێناوه و به‌و كه‌سه‌ش كه له‌ناو گومڕاییه‌كی ئاشكرادایه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:86
وَمَا كُنتَ تَرْجُوٓا۟ أَن يُلْقَىٰٓ إِلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبُ إِلَّا رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ ظَهِيرًا لِّلْكَـٰفِرِينَ
28:86
تۆ ئه‌ی محمد (ص) به‌ته‌ما نه‌بوویت قورئانت بۆ ڕه‌وانه بكرێت، جگه‌له میهره‌بانیه‌ك نه‌بێت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، كه‌وابوو خۆت مه‌كه به پشتیوان و هاوكاری بێ باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:87
وَلَا يَصُدُّنَّكَ عَنْ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ بَعْدَ إِذْ أُنزِلَتْ إِلَيْكَ ۖ وَٱدْعُ إِلَىٰ رَبِّكَ ۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ
28:87
با بێ باوه‌ڕان به‌رگریت نه‌كه‌ن له‌گه‌یاندنی ئایه‌ته‌كانی خوا، دوای ئه‌و كاته‌ی بۆ تۆ دابه‌زێنراوه، هه‌میشه بانگه‌شه بكه بۆ لای په‌روه‌ردگارت، هه‌رگیز نه‌كه‌یت خۆت بخه‌یته ڕیزی هاوه‌ڵگه‌رانه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
28:88
وَلَا تَدْعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ ۘ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ كُلُّ شَىْءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجْهَهُۥ ۚ لَهُ ٱلْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
28:88
له‌گه‌ڵ خوادا هانا و هاوار له خوایه‌كی تر مه‌كه، چونكه جگه له‌و زاته خوایه‌كی تر نیه، هه‌رچی شت هه‌یه تیاچووه له‌ناوچووه جگه له‌و زاته، فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، هه‌مووانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌برێنه‌وه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)