Selected
                        Original Text
                        
                    
                
                    
                        Burhan Muhammad-Amin
                        
                        
                        
                    
                
                Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
                    بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
                
                
                    In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
                
            
                    63:1
                    إِذَا جَآءَكَ ٱلْمُنَـٰفِقُونَ قَالُوا۟ نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُۥ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ لَكَـٰذِبُونَ
                
                
                
                
                
                    63:1
                    ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێك ناپاك و دووڕووه‌کان دێن بۆ لات و ده‌ڵێن: ئێمه شایه‌تی ده‌ده‌ین که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت!! له‌حاڵێکدا که خوا خۆی چاك ده‌زانێت که تۆ پێغه‌مبه‌ر و فرستاده‌ی ئه‌ویت، له هه‌مان کاتدا، خوا شایه‌تی ده‌دا که ئه‌و ناپاك و دووڕووانه درۆزنن.  - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
                
                
                
                
                
                    63:2
                    ٱتَّخَذُوٓا۟ أَيْمَـٰنَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّهُمْ سَآءَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
                
                
                
                
                
                    63:2
                    ئه‌وانه سوێندی درۆیان کردووه به قه‌ڵغانی خۆیان و به‌و هۆیه‌وه به‌ربه‌ستی خه‌ڵکیان کردووه له ڕێبازی خوا، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد، کارێکی زۆر ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێ بوو.  - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
                
                
                
                
                
                    63:3
                    ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ ءَامَنُوا۟ ثُمَّ كَفَرُوا۟ فَطُبِعَ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ
                
                
                
                
                
                    63:3
                    ئه‌و حاڵه‌ته‌شیان بۆیه تێدا دروست بووه چونکه سه‌ره‌تا باوه‌ڕیان هێنا؛ له‌وه‌ودوا حه‌قیان پۆشی و کافر بوونه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه مۆر نرا به‌سه‌ر دڵیان‌دا (بۆیه تێگه‌یشتن و بیروبۆچوونیان شێواوه و) له ڕاستیه‌کان تێ ناگه‌ن.  - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
                
                
                
                
                
                    63:4
                    ۞ وَإِذَا رَأَيْتَهُمْ تُعْجِبُكَ أَجْسَامُهُمْ ۖ وَإِن يَقُولُوا۟ تَسْمَعْ لِقَوْلِهِمْ ۖ كَأَنَّهُمْ خُشُبٌ مُّسَنَّدَةٌ ۖ يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ ۚ هُمُ ٱلْعَدُوُّ فَٱحْذَرْهُمْ ۚ قَـٰتَلَهُمُ ٱللَّهُ ۖ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ
                
                
                
                
                
                    63:4
                    کاتێك ده‌یانبینیت سیما و له‌ش و لاریان سه‌رسامت ده‌کات، کاتێکیش دێنه قسه (ئه‌وه‌نده ده‌م بازو قسه‌زانن) ئه‌وه گوێ ده‌گرێت بۆ قسه‌یان، ده‌ڵێی داری وشکی به‌دیواردا هه‌ڵپه‌سێردراون، ئه‌وه‌نده له ترس و بیمدا ده‌ژین، هه‌ر هاوارو و بانگێك بکرێت، هه‌ر باسێك بێته پێشه‌وه، وه‌ده‌زانن دژی ئه‌وانه، ئا ئه‌وانه هه‌ر دوژمنن، که‌وابوو خۆتیان لێ بپارێزه، وریایان به، خوا بیانکوژێت و له‌ناویان به‌رێت، ئاخر بۆچی واده‌که‌ن، به‌ره‌و کوێ لادران (بۆچی باوه‌ڕی دامه‌زراو ناهێنن و له ڕێبازی ڕاست لاده‌ده‌ن).  - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
                
                
                
                
                
                    63:5
                    وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ يَسْتَغْفِرْ لَكُمْ رَسُولُ ٱللَّهِ لَوَّوْا۟ رُءُوسَهُمْ وَرَأَيْتَهُمْ يَصُدُّونَ وَهُم مُّسْتَكْبِرُونَ
                
                
                
                
                
                    63:5
                    کاتێك پێیان بوترێت وه‌رن پێغه‌مبه‌ری خوا، داوای لێخۆشبوونتا بۆ ده‌کات، سه‌ر باده‌ده‌ن و لووت به‌رزی ده‌که‌ن، ده‌یانبینیت ڕوو وه‌رده‌گێڕن و به‌رهه‌ڵستی ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه خۆیان لا گه‌وره ده‌بێت و خۆ به‌زلزانن.  - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
                
                
                
                
                
                    63:6
                    سَوَآءٌ عَلَيْهِمْ أَسْتَغْفَرْتَ لَهُمْ أَمْ لَمْ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ لَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَـٰسِقِينَ
                
                
                
                
                
                    63:6
                    چونیه‌که بۆیان داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکه‌یت یان نه‌یکه‌یت، هه‌رگیز خوا لێیان خۆش نابێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ڕێنموویی قه‌ومی تاوانبار‌و له‌سنوور ده‌رچوو نادات.  - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
                
                
                
                
                
                    63:7
                    هُمُ ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ لَا تُنفِقُوا۟ عَلَىٰ مَنْ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ حَتَّىٰ يَنفَضُّوا۟ ۗ وَلِلَّهِ خَزَآئِنُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَـٰكِنَّ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ لَا يَفْقَهُونَ
                
                
                
                
                
                    63:7
                    ئه‌وانه که‌سانێکن ده‌ڵێن به خه‌ڵکی: ماڵ و سامان مه‌به‌خشن به‌و که‌سانه‌ی که له ده‌وری پێغه‌مبه‌ری خوادان، تا بڵاوه‌ی لێ بکه‌ن!! (مه‌به‌ستیان هه‌ژارانی کۆچبه‌رانه، ئه‌ی نازانن) هه‌رچی گه‌نجیه‌نه‌کان هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، به‌ڵام دووڕوه‌کان ئه‌م ڕاستیه تێناگه‌ن و له نهێنیه‌کان سه‌رده‌رناکه‌ن.  - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
                
                
                
                
                
                    63:8
                    يَقُولُونَ لَئِن رَّجَعْنَآ إِلَى ٱلْمَدِينَةِ لَيُخْرِجَنَّ ٱلْأَعَزُّ مِنْهَا ٱلْأَذَلَّ ۚ وَلِلَّهِ ٱلْعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِۦ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَلَـٰكِنَّ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ لَا يَعْلَمُونَ
                
                
                
                
                
                    63:8
                    ئه‌و دووڕووانه ده‌ڵێن: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌دینه (دیاره که به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌شداری غه‌زایان کردووه، به ناچاری، یان بۆ ته‌ماع و ئاشووب نانه‌وه) ده‌بێت ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارو به‌ڕێز و پیاوماقووڵه، ئه‌وه ده‌ر بکات له شار که بێ ڕێز‌و بێ ده‌سه‌ڵاته، ئه دووڕووانه نازانن که: عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵات و پایه‌داری هه‌ر شایسته‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئیماندارانه.  - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
                
                
                
                
                
                    63:9
                    يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُلْهِكُمْ أَمْوَٰلُكُمْ وَلَآ أَوْلَـٰدُكُمْ عَن ذِكْرِ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ
                
                
                
                
                
                    63:9
                    ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، هه‌وڵ بده‌ن نه ماڵ و سامانتان، نه ڕۆڵه‌کانتان، نه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌یادی خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و که‌مته‌رخه‌می و بێ ئاگاتان بکه‌ن، جا هه‌رکه‌س له یادی خوا که‌م ته‌رخه‌می بکات، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندن.  - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
                
                
                
                
                
                    63:10
                    وَأَنفِقُوا۟ مِن مَّا رَزَقْنَـٰكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَآ أَخَّرْتَنِىٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُن مِّنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
                
                
                
                
                
                    63:10
                    له‌و ماڵ و سامان و زانستی و هێزو ده‌سه‌ڵاته‌ی که پێمان به‌خشیوون، ئێوه‌ش لێی ببه‌خشن و ده‌ستی به‌سه‌ردا مه‌گرن و قۆرخی مه‌که‌ن؛ پێش ئه‌وه‌ی که مردن یه‌خه به‌یه‌کێکتان بگرێت و بڵێت: په‌روه‌ردگارا، خۆزگه ماوه‌یه‌کی که‌می تر مۆڵه‌تت بدامایه تا خێر‌و چاکه‌م بکردایه و ماڵ و سامانم ببه‌خشیایه و بچوومایه‌ته ڕیزی چاکانه‌وه...  - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
                
                
                
                
                
                    63:11
                    وَلَن يُؤَخِّرَ ٱللَّهُ نَفْسًا إِذَا جَآءَ أَجَلُهَا ۚ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ
                
                
                
                
                
                    63:11
                    جا ئه‌و داخوازیه به‌جێ نیه، چونکه ڕۆژی هه‌رکه‌سێك ته‌واو بوو، کاتی مه‌رگی هه‌ر که‌سێك هات، هه‌رگیز خوا دوای ناخات و مۆڵه‌تی بۆ تازه ناکاته‌وه، خوایش زۆر ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.  - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)