Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
98:1
لَمْ يَكُنِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ وَٱلْمُشْرِكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ ٱلْبَيِّنَةُ
98:1
ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نی کتێبه‌کان له‌گه‌ڵ موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران، وازیان له بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان هێنا، هه‌تا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرایان بۆ نه‌هات (ده‌رباره‌ی دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ر). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
98:2
رَسُولٌ مِّنَ ٱللَّهِ يَتْلُوا۟ صُحُفًا مُّطَهَّرَةً
98:2
(ئه‌ویش) پێغه‌مبه‌رێکه له‌لایه‌ن خواوه کتێب و نامه‌ی پاك و بێگه‌ردیان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه (که قورئانه). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
98:3
فِيهَا كُتُبٌ قَيِّمَةٌ
98:3
چه‌نده‌ها په‌یامی پڕ له ڕێنموویی به نرخی له توێدا هه‌یه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
98:4
وَمَا تَفَرَّقَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَةُ
98:4
جا خاوه‌ن کتێبه‌کان ده‌سته ده‌سته‌و پارچه پارچه نه‌بوون، دوای ئه‌وه نه‌بێت که به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرایان بۆ هات (ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رو قورئان). - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
98:5
وَمَآ أُمِرُوٓا۟ إِلَّا لِيَعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ حُنَفَآءَ وَيُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ ۚ وَذَٰلِكَ دِينُ ٱلْقَيِّمَةِ
98:5
فه‌رمانیشیان پێنه‌درابوو جگه به‌وه‌ی که خواپه‌رستی بکه‌ن و به‌پاکی و دڵسۆزی و ملکه‌چی فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که بن و لابده‌ن له هه‌موو ئایینێك و ته‌نها پابه‌ندی ئایینی ئیسلام بن، نوێژیش به‌ڕێك و پێکی ئه‌نجام بده‌ن، زه‌کاتیش له ماڵ و سامانیان ده‌ربکه‌ن، ئه‌وه‌یه ئاینی نامه ڕاست و به‌نرخه‌کانی خوا. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
98:6
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ وَٱلْمُشْرِكِينَ فِى نَارِ جَهَنَّمَ خَـٰلِدِينَ فِيهَآ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمْ شَرُّ ٱلْبَرِيَّةِ
98:6
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌ن کتێبه‌کان و موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و به نه‌مری تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن تاوانبارترین و خراپترینی خه‌ڵکانی سه‌رزه‌وی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
98:7
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمْ خَيْرُ ٱلْبَرِيَّةِ
98:7
بێگومان ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن چاکترین و پاکترینی خه‌ڵکانی سه‌ر زه‌وی. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)
98:8
جَزَآؤُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّـٰتُ عَدْنٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا ۖ رَّضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِىَ رَبَّهُۥ
98:8
پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریان به‌هه‌شتی پڕ له باخی چڕه (که کۆشك و ته‌لاره‌کان تیایدا ون بوون)، چه‌نده‌ها ڕووباریش به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و له‌وێ ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌به‌نه سه‌ر، ئه‌وانه خوا ڕازیه لێیان، ئه‌وانیش له‌و ڕازین (چۆن ڕازی نابن ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئازیز، به‌ڕاستی نازانین به‌چ زمانێك سوپاسگوزارت بین) بێگومان ئه‌و ڕێز‌و قه‌دره بۆ ئه‌و که‌سه‌یه که له په‌روه‌ردگاری ترساوه‌و فه‌رمانه‌کانی به‌جێ هێناوه. - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)