Selected
Original Text
Burhan Muhammad-Amin
Abdullah Yusuf Ali
Abdul Majid Daryabadi
Abul Ala Maududi
Ahmed Ali
Ahmed Raza Khan
A. J. Arberry
Ali Quli Qarai
Hasan al-Fatih Qaribullah and Ahmad Darwish
Mohammad Habib Shakir
Mohammed Marmaduke William Pickthall
Muhammad Sarwar
Muhammad Taqi-ud-Din al-Hilali and Muhammad Muhsin Khan
Safi-ur-Rahman al-Mubarakpuri
Saheeh International
Talal Itani
Transliteration
Wahiduddin Khan
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
In the name of Allah, Most Gracious, Most Merciful.
4:94
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا ضَرَبْتُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَتَبَيَّنُوا۟ وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَنْ أَلْقَىٰٓ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَـٰمَ لَسْتَ مُؤْمِنًا تَبْتَغُونَ عَرَضَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فَعِندَ ٱللَّهِ مَغَانِمُ كَثِيرَةٌ ۚ كَذَٰلِكَ كُنتُم مِّن قَبْلُ فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْكُمْ فَتَبَيَّنُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا
4:94
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، کاتێک ده‌رئه‌چن بۆ گه‌یاندنی ئیسلام و جیهاد له‌پێناوی خوادا، وردبین بن و هه‌موو شتێک ڕوون بکه‌نه‌وه (دووره په‌رێزبن له په‌له‌و هه‌ڵه‌شه‌یی) و به‌وکه‌سانه مه‌ڵێن که سه‌لامتان لێده‌که‌ن: (ڕاست ناکه‌یت) تۆ ئیماندار نیت!! (به‌و هه‌ڵوێسته) مه‌به‌ستتان ده‌سکه‌وتی ژیانی دنیابێت، لای خوا ده‌ستکه‌وتی زۆر هه‌یه، خۆ کاتی خۆی ئێوه‌ش وابوون (باوه‌ڕتان شاراوه بوو) تا خوا منه‌تی نایه سه‌رتان (سه‌رکه‌وتنی پێبه‌خشین و ده‌رووی لێکردنه‌وه) که‌واته، ورد‌و دووربین بن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌هه‌موو ئه‌وکاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن. (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌سته‌یه‌ک له هاوه‌ڵانی نارد بۆ گه‌یاندنی ئیسلام، ئوسامه‌ی کوڕی زه‌یدی کرده لێپرسراویان، کابرایه‌ک که ناوی (مه‌رداس) بوو مه‌ڕو وشتری ده‌له‌وه‌ڕان، ئوسامه‌و هاوه‌ڵانی بینی، ترسا‌و به‌په‌له دوور که‌وته‌وه‌و خۆی کرد به ئه‌شکه‌وتێکدا، ئه‌مانیش شوێنی که‌وتن، کاتێک چوونه به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌که کابرا هات به‌پیریانه‌وه‌و سه‌لامی لێکردن و شایه‌تمانی هێنا، به‌ڵام ئوسامه هێرشی کرده سه‌ری و کوشتی.. دوایی که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بیستی تووڕه بوو له ئوسامه و فه‌رمووی: بۆچی کوشتت؟ ئایا دڵ و سینه‌تان هه‌ڵدڕی بوو بزانن به‌ڕاستێتی یان نا!!)... - Burhan Muhammad-Amin (Kurdish)